حمەى نێرگز كیە....نەچۆتە پاریس بۆ كلیپى تازەترین گۆرانى
20/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر ویستان سەرێك لە حەمەى نێرگز بدەن ، زۆر بە ئاسانى دەستان ناكەوێت ، ئەو لە كانێسكان نیە ، لەو خانوە گڵەى هەمو مناڵى لە گەڵ دایە نێرگز تیابردەسەر ، لەسەرشەقام و مەڵكەندى و پیرمەسور و سابونكەرانیش نایدۆزیتەوە ،نەشچۆتە سەركارێز و چوارباخ و دەرگەزێن ، خۆشتان ماندومەكەن ، بە گەڕەكە نوێكاندا بگەڕێن ، تەنانەت لە گەڕەكە موخالیفەكانى كانى سپیكەو كانى كوردەو قڕگەو هۆمورە كوێر و مالەَ ئاوارەكانى زێڕینۆك و وڵو بە و شێخ هەباس و بەكرە جۆش نیە .. ئیتر زۆر ئاسان دەیدۆزیتەوە چونكە زۆرمان لە گەرەكەكان بۆ تەرك كردن .. بۆیە تەنها هەزار دینار بدە بە پاسەكانى ڕاپەڕین و كە داشبەزیت بە دەستى چەپدا چارەكە سەعاتێ كۆڵانى تەپو تۆزاویو قوڕو چڵپاو ببڕە و چەند جارێك بە پێچو پەناكاندا بڕۆ و ورد ورد لە ژیانى هەژارانى دراوسێكانى نێرگز بڕوانە و شەپۆلى مناڵانى دەم یارى و چاوشاركێ و پۆلە ژنانى بەردەرگا سەرنج بدە ، لەبەردەم خانویەكى بە بلۆك دروست كراوى ڕەنگ چیمەنتۆیى خۆى دەستت دەگرێت و بە چەند هەنگاوێ دەتگەیەنێتە بەر دەم قەرە وێڵەكەى حەمەى نیرگز لە و ژورەى ڕوەكەى كردۆتە دەرگاى دەرەوە و چاوە خامۆشەكانى حەمە لەژێر چاویلكە كەیەوە. پێشوازیت دەكات ، تۆش بەرامبەرى دانیشە ، هەستێك لەلات ئەوروژێ ، سەیر دەكەیت(لە نێو قەومى بەسیتا )چۆن گەورە هونەرمەندێك پایزى تەمەنى خۆى لە گۆشەیەكى تەنهایدا بەرێ دەكات ، حەمەى نێرگزى دەنگى ڕەسەنى شار ، تاقانەكەى مقامە كوردیە كان ، تەنانەت هونەرمەندە زرتە بۆزەكان لە بەر ڕیاكارى و كەڵەكە كردنى سەرمایە ، دەستەڵات داران ئەوانەى لە كاتى پێویستا سواڵى دەنگ دەكەن ، یەكێتى هونەرمەندانە حیزبیە بیبەهرەكانیش لە گەورەیى نێرگز و سەردانى سەرى بێمەعریفەیان شۆڕدەكەن و ئۆتۆمبیلە كەشخەكانیان ناخەنە تەپوتۆزى لاى ماڵى گەورە هونەرمەندێك دەزانن بۆ چونكە حەمەى نێرگز لە گەڵ ئەوەى هەژارە عیزەتى نەفسیشى كێوێكە ئەو زڕە هونەرمەندو تازە دەوڵمەندانە ناگەنە دامێنى .. بە هیواى چاكبونەوى ئەم دەنگە ئەفسوناویە ڕەسەنە
سلێمانىەدیارن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















