ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە لیستە ٦٩٠ کەسیەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری
02/01/2013, 12:00 (GMT+1)

ڕاستە ئەو لیستەی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی کردوە بۆخەڵاتکردن ناوی کەسانی بەهرەمەندی تێدایە کە لەبوارە فەرهەنگی و هونەریەکاندا جێگادەستیان دیارە و جێگای ڕێزە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوی کەسانی وای تێدایە کە لەهیچ بوارێکدا هیچ داهێنانێکیان نەبوە ، ئەم تێکەڵ کردنە و ئەم لێشاوە جێگای پرسیارە لە گەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئەولیژنەیە کە لیستەکەی داناوە و سوپاسم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری کە ڕێزی لێ ناوم و ئەیەوێت کۆمەکم بکات ، بەڵام من ئەو کۆمەکەم وەرنەگرتوە و وەریشی ناگرم ، من یەکەم کەسم بەڵام تکایە با ئەخیر کەس نەبم
داوا لەهاوڕێ هونەرمەندەکانم ئەکەم ئەم هەڵوێستە بەهەند وەربگرن ، چونکە ئەگەر بهێڵین ئەم پرۆسەیە تێپەڕێت زیانەکەی زیاترە لەسودەکەی و ڕووتکردنەوەی ووشەی داهێنانە لە بەهاکانی و بێ مانا کردنێتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















