بۆ نوێنەرانی میللەت
24/06/2012, 12:00 (GMT+1)

شەقێک هەڵدەن لەو پلە و پۆست و مەقامە
ئەگەر لە ئێمە، ئەپرسن
کاری ئێوە پێشڕەوییە و
جێگەی ئێوە سەر شەقامە!
ئەی ئەوانەی بە دەنگ و کارو شەو نخونی و تەحەداو خۆ لە خەتەرنانی ئێمەی گەل چوونەتە پەرلەمان ... هۆ بەرەی موعارەزە ، بە ئیسلامی وعەلمانی یەوە ،
بۆ هەر کاریکی باش کە ئەیکەن دەستان خۆش بێت و وابزانم تائێرە بەم شێوەیە بەس بێت!
لە ئەرک و کارو ماندوو بونتان کەم ناکەینەوەو دیارە دەستە و یەخە بونتان لەگەڵ زوڵم و ناعەدالەیتدا، لەکەسێکەوە بۆ کەسێک دەگٶڕیت و چالاک و کەم چالاکتان ئاشکراو دیارە، بە گشتی دەستتان خۆش!
دیارە کە ئێمە دەنگمان بە ئێوە دا ،،یان ڕاستر دەنگمان بۆ ئێوە کۆکردەوە ، نەماندەزانی سبەینێ ئێوە چ دەکەن، بەڵام ئەمانزانی لە رابردودا یەکیتی و پارتی چیانکردوە!
ئەگەر نەڵێم هەمومان، بەڵکو زۆربەی زۆرمان لە خۆشەویستی ئێوە نەبوو کە دەنگمان پێدان، بەڵکو ئەوە بوو، کە ڕقمان بەمانای ووشەر ڕق لە ئاکارو کرداری یەکێتی و پارتی بوو!
ئێستاش ئێمە وادەزانین دەسەلات لەبەر ئەوەی زۆرینەیە و بە دەنگ و دیموکراتیش ىێت ،شەرعیەت دەدەن بە هەموو ناشەرعیەتێک !
بۆیە بە ڕای ئێمە تاکە کاری شٶڕشگێڕانە بۆ ئێستا ئەوەیە لە هۆڵە داخراوەکان پێنە دەرەوە بۆ سەر شەقام و لە ڕێگەی خۆپێشاندانی سەراسەری یەوە بە دەسەڵاتی بسەلمێنن کەمیلەت چی دەوێت!
بەڕێزان :-
قانیع دەڵێ (ئێوە شٶڕشگێڕ بن پێشڕەوتان هەیە) ،، ئەوەی ئێمە دەیبینین ئێستا پێچەوانەکەیەتی
گەلی ئێمە حازرو ئامادەیە پێشڕەوی نی یە!
دڵنیاتان دەکەینەوە ، ئەگەر نەبنە پێشڕەوی دەنگدەرانتان بۆ وەستاندنی ناعەدالەتی ، ڕەوڕەوەی ـمێژوو نەک ناوەستێت بەڵکو ئێوەش بەجێدێڵێت ..
ئێمە پێمان باشە لانی کەم ئیستفتایەک بکەن بزانن میلەت دەیەوێت ئێوە لە قاعەکاندا دابنیشن ،، یان لەسەرشەقام بە پێوەبن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





