هه‌ردی ئه‌حمه‌د بۆ کێ مه‌سته و بۆ چی مه‌سته؟!
08/05/2009, 12:00 (GMT+1)

که مه‌ستم ئه‌مشه‌و له نوسینی هه‌ردی ئه‌حمه‌ده، کاری ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له وولاتی به ریتانیا، جێبه‌جێکراوه، میوزیکی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌رێز کاک دڵزار شه‌نگه‌و کاری ده‌رهێنانی له لایه‌ن حه‌زره‌تی هه‌ست و ئه‌رکی وێنه‌گرتنی ئه‌م به‌رهه‌مه که‌وته سه‌ر شانی به‌ڕێز کاک سه‌فا دارامانی و مونتاج و جێبه‌جێ کردنی جارێکی دیکه به هاوکاری کۆمپانیای شه‌نگه میوزیکه، ئه‌وه‌ی شایانی باسکردنه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێکی جیاواز له کاره‌کانی پێشوی هه‌ردی ئه‌حمه‌د له ڕوی سینارێۆ و ته‌کنیکی هونه‌رییه‌وه کاریان بۆکردوه، چیرۆکی مه‌ست بونی هه‌ردی ئه‌حمه‌د له کاتێکدایه ، به‌ره‌و مه‌نزڵێکی سارد و چۆڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ،ئه‌وه‌ی له هه‌قیقه‌تی ژیاندا بڕوای پێیه‌تی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ، ماڵێک له بێده‌نگی و لێوان لێو له ته‌نییای مه‌ست و سه‌رگه‌ردانی ده‌کات، له ته‌واوی سینارۆکهدا هه‌وڵدراوه چیرۆکێک هێنده‌ی ڕاستی بدوێت و دیمه‌نی سینارێۆکه، زمانحاڵی گێڕانه‌وه‌ی ڕاستی ڕوداوێکی پڕ له که‌سه‌رو مه‌ینه‌تییه،ئه‌وه‌ی شایانی باسکردنه، هاوڕێ و هاوکاری زۆر به‌ڕێز خاتو سارا کاوه ڕۆڵێکی مه‌زن ده‌بینێت له توێی سینارێۆکهدا ، وه‌ک ئه‌کته‌رێکی لێهاتو شان به شانی هه‌ردی ئه‌حمه‌د به‌ژداری ده‌کات له نواندنی به‌رهه‌مه‌که‌دا، ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌مانه‌وێت به خوێنهرانو بینه‌ران و بیسه‌رانی خۆشه‌ویستی ڕابگه‌یه‌نین ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یامه گرینگه‌ی کاری سینارێۆکه‌ی له پشت خۆیه‌وه هه‌ڵگرتوه، په‌یامێکی پیرۆز و شاراوه‌یه، پێمان خۆشبوه نهێنی ئه‌و کاره به شاراوه‌ی لای خۆمان نه‌هێڵینه‌وه و به‌م زوانه پێشکه‌شی هه‌موو خوێنه‌رێکی و بینه‌رو بیسه‌رێکی کوردی خۆشه‌ویستی بکه‌ین له هه‌ر کوێیه‌ک هه‌ن ، ئازیزان و خۆشه‌ویستان چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێکی نوێی تری هه‌ردی ئه‌حمه‌د بن به‌مزوانه ، که ڤیدۆ کلیپێکی هۆنراوه‌یه و چیرۆکێک و به‌سه‌رهاتێکه هه‌ردی ئه‌حمه‌د و خاتو سارا کاوه بۆتان ده‌گێڕنه‌وه‌و پێشکه‌شتان ده‌که‌ن ، شایانی وتنه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو نهێنیه‌کانی ناو به‌رهه‌مه‌که نیگای هه‌ردی ئه‌حمه‌د بکه‌ن چۆن به مه‌ستی له جیهانی خه‌یاڵدا ده‌ژیت هه‌تا مردن و مهعشوقهکهشی به خاڵ دێته حزوری! وه‌لێ له پاش مردنی هه‌ردی ئه‌حمه‌د ماڵێک له ڕوناکی تاریک له ته‌نییای ، مهنزێک بۆ هه‌یشه یاد له بونی (ئه‌و) سه‌رابێک بۆ هه‌میشه سۆراخ کردنی،به هاتنت له کۆتایی مه‌ستیدا مردنێک زیاتر خه‌ڵاتی ژیانم ناکه‌یت و ماڵێک خاڵی له ده‌نگ و سۆز و ماڵێک چۆڵ له بونی خۆت ده‌که‌یت به گۆڕستانی هه‌تا هه‌تاییم ، !!..
چاوه‌ڕوان بن به‌م زوانه ،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















