دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن
28/01/2010, 12:00 (GMT+1)

بەهەرحاڵ ئەوە دوژمن بوو، بەڵام دەسەڵاتى خۆماڵى بۆ هەمان سیاسەتى دوژمنان ،پیادەدەكات كەوا چەندەها ساڵە گیانى فیتن ەو ئاژەوە دەخنە نێو دانیشتوانى شارى چمچماڵ و كۆسپ دەكەنە بەرپێشخستنى شارەكه، هیچ ئاسایش و ئیدارەیەك وەك پێویست لەو شارەدا نیە لەچاوشارەكانى ترى كوردستان ،دەهەق وایە دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن.
ڕۆژانە دەبیستن و دەبین كە:
1. ڕۆژ نییە كوشتار و ڕفاندنى هاوڵاتى لەلایەن مافیا و چەتەحزبیەكانەوە لەو شارەدا ڕوونەدات . کوا یاسا ودەسەڵات؟
2. رۆژ نییە دزیى و ڕاوەڕووت وئەتكردن و سەرانە وەرگرتن لەو شارە ڕوونەدات یاسا ودەسەڵات كوا؟
3. رۆژ نییە خەڵكى گلەیى و ناڕەزایى لە فەرمانگەكانى چەمچەماڵ نەبێت، یاسا و دەسەڵات كوا؟
4. كوا خزمەتگوزاریكان و كام فەرمانگەتان شایانى دەس خۆشییە؟ ..(شارەوانى ڕێگاوبان و ئاو ئاوەڕۆكەى جوانە؟ پۆلیس وئاسایش كوشتار گاو چەتەكانى جوانە؟ پەروەردە وفێركردن وەك مناڵ بازاڕەوایە یارى بە پەروەردە و ئیدارەكان دەكرێت و حاڵى ناو پەروەردە وخوێندنگاكانى زۆر زۆر جوانە ؟ زانكۆ و كۆلیجى پەروەردەى چمچماڵ ماشااللە زۆرجوانە : ڕۆژنیە ڕاگر ومامۆستایانى دەمانچە لەیەكتر ڕانەكێشن لەسەر دەسەڵات و پارە، ئیتر گلەى لەخەڵكى چمچماڵ بۆدەكەن ؟ خۆ ئەوانە زۆربەیان چەمچەماڵى نین و مامۆستاى زانكۆن؟ باسى چ بكەم كارەبا و نەخۆشخانەكان ودادگاكەى كە هەمووى گەندەڵستانە....هتد، ئەوا باسى حزبیەكان هەرناكرێ ك ەسەرچاوەى هەموو نەهامەتیەك و هەموو كێشەكانى شارى چەمچەماڵن؟ چونكە زۆربەى بەرپرسە حزبیەكانى چەمچەماڵ پیاوى چەتە و مافیاكانى سنوورەكەن و هاوبەشى هەمووخراپەكاریەكانن .
تەنها ئەوەندە بە خەڵكى شارە خۆراگرەكەى چەمچەماڵ دەڵێم بەسە ئیتر قبوڵى نەكەن و تەنها تۆڵە سەندنەوەى ئێوە لەم دەسەڵاتە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە دەنگیان پێنەدەن؟ با دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





