لەسەر نامە کراوەکەی کاک حوسێن بەفرین، وەڵامێکیش لە منەوە
22/04/2012, 12:00 (GMT+1)

کە باس لە سەرانی دەسەڵاتی کورد دا دەکرێت، جگە لە بێمۆراڵی وتەسلیم بوون بە ئەمری واقیع و خیانەت و لەت لەت بوون و شەڕو شۆڕو نەهامەت گەندەڵی و تێشکانی بونیادی سەرخان و ژێرخانی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەرژەوەندە تەسکەکانی بنەماڵەو دروست کردنی تۆوی دووبەرەکی و ڕق و کینەو عەنتەر بە سەر خەڵکی داماو کۆیلەی ژێر دەستی دەوڵەتە داگیرکراوەکان، چی تری باشی ئەوانمان نایەتە بەر گوێو بەرچاو جگە لە جوان کردنی شار بە دروست کردنی کۆشک و تەلارو بینای بەرزو کۆنتڕۆل کردنی هەموو جومگەکانی ژیان و کۆمەڵایەتی و سەرباری بە کۆیلە کردنی زۆرینەی تاکی کوردو هێنانە خوارەوەی شەڕەف و کەڕامەتی کوردایەتی.
ئەو مێژووە کورتەی کا حوسێن ئیشارەی پیاداوە لە نێوان چەند ساڵەی ڕابردوودا کە لە دوو بەشدا زۆر بە ئاشکرایی دیاردەکەوێت کە یەکیان بەر لە دەسەڵات وەرگرتنە واتە لە ساڵانی دەست پێکردنی شۆڕشی ئەیلول دا تا ساڵی حەفتایەکان دا، وە شۆڕشی بە ناو نوێ کە فاشیلترین بزووتنەوە بوو کە بە هیچ شێوەیەک نەخۆرسکی بوو، نە بارو دۆخە خودی و بابەتیەکان لە باربوون بەڵکە دروست کردنی دوو عەشیرەتی ساختەچی کوردان بوون کەلە سەر دەستی دەرەکی دروست بوون گەورەترین خزمەتیان بە ناحەزان و دوژمنانی گەلەکەمان کرد.
لە نووسینەکەی بەڕێز کاک حوسێن بەفرین دا (نامەیەکی کراوە بۆ سێ کوچکەی دەسەڵاتی کوردی) دوو سەرنجم لە سەر بابەتەکەی دا هەبوو کە خاڵی یەکەمیان باس لە کوردە هاوردەکان دەکات و تەڕو ووشک بە یەکەوە دەسوتێنێت و وەک بەشێک لە سەرکردەکان دەڕوانێتە ئەوانەی دەرەوە، دەبایە تۆزێک بابەتیانە سەیری ئەم خاڵەی بدایەو هەستی بەوە کردبا کەبەشێک لەم کوردانەی کە ژیانی هەندەرانیان هەڵبژاردووەو بەشێکی زۆریان بارودۆخە سیاسیەکە بووەو لە تەواوی بە ناو شۆڕش دا بەشداریان کردبوو بەڵام ژیانی کۆیلەیی و سەرشۆڕیان بەرامبەر بە سەرانی ملهوڕی کوردی دا شۆڕ نەکردو قبولی هیچ شەرتێکی ئەوانیان نەکرد، دەکرا هەموو کوردێکی وەک دکتۆر بەرهەمی نا بەرهەمی بێ هەڵوێست و ئەو کۆیلانەی کە لە هەندەرانیش هەمیشە مشەخۆرو سەدان کەمو کورتیان هەبووەو بە گیرفانی بە تاڵ هاتنەوەو گیرفانەکانیان پڕ کرد لە دۆلاری دزراوی خەڵکی داماوی کوردستان، منیش ئەمانە بە کوردی هاوردە دەناسم.
خاڵێکی تر کە باس لە مەلا مستەفای ڕەحمەتی دەکات لەوە ناگەم ئایا مەبەستی ئەم بەڕێزە لەوەدایە کە مەلا مستەفا کەسێکی شۆڕشگێرو بە ئەمەک و هەڵوێستێکی کوردایەتی بووەو کوردی بە دونیا ناساند، یا کا حوسێن دڵی بە کورد دەسوتێت کە پێی باش نییە جارێکی تر شەڕی کوردکوژی دەست پێ بکاتەوە بەوەی کە ئەرسەلان باییز وێنەکەی لە تەلاری ئاسمانی پەرلەمان دا هێناوەتە خوارەوە من بە پێچەوانەوە دەیبینم گەر ئەرسەلان باییز دەیەوێت ڕووی خۆی سپی کاتەوەو نەکەوێتە بەر نەفرەتەی مێژوو وە کەسایەتی خۆی بگەڕێنیتەوە وا باشە لە سەر هەڵوێستەکەی پێی داگرتایەو نامەی پەشیمانی نەنوسیایەو بۆ سەرۆکی بەناو هەرێم وە سوور بایە لە سەر ئەم کارەی کە کردی.
هیوای تەمەن درێژی بۆ کاک حوسێن بەفرین کە لە ڕۆژی تەنگانەکانی ساڵانی هەشتاکان دا ژیانی مەردایەتی هەڵبژاردو کاتێک کە میوان بوو لە بارەگای ئاڵای شۆڕش لە ئۆردوگای زێوەی ئێران کە ئەو کات کۆیلەی بنەماڵەش حەمەسەعی حەمەحەسەن لە هەمان شوێن دا بوون، بە تەواوی هەست بە جیاوازی ژیانیان دەکرا من ئێستا گومان لەوە دەکەم کە کاکی کۆیلە لە ڕووی ماددیەوە زۆر بە توانا بوو هیچ کارو کاسبیەکی نەبوو کەچی کا حوسێن لە سەر شۆستی شەقامێکدا ژیانی بە کاسبی دەبردەسەر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





