لقی 12ی پارتیی و ڕهفتاریان لهگهڵ ئافرەتانی هەڵەبجەدا
05/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بەو پێیەى من كادرێكى كۆنى پارتیم و زۆرێك لە بەرپرسە پارتیەكانى هەڵەبجە ئەناسم و كە ماوەیەكە وازم لێیان هێناوە، بەڵام هەتا ئێستاش زۆربەى پارتیەكانى هەڵبجە پێم لێنابڕن، چونكە من بەبێ هیچ هۆیەك وازم لە پارتى هێنا چونكە تاقەتى حیزبایەتیم نەما، هەر دواى 31ى و چونم بۆ هەولێر و گەڕانەوەم و بینینى یەكێتى و پارتى لە یەك سەنگەردا و وەرگرتنى پارەیەكى زۆر و گۆڕینى مۆدێلى سەیارە و خانوو لە هەولێر و هەڵبجە و سەدان شتى ترو ئێمەش چاوەڕوانى سەرى مانگین بۆ مەعاش، بیرم كردەوە، لەوە كە ئێمە زەڕەیەك خاوەنى عەقڵ نین ، چونكە من زۆربەى ژیانم لە شەڕى ناوخۆ و دژى یەكێتى سەرف كرد كەچى وا دەبینم پارتى و یەكێتى هاوخەباتى یەكن و موو ناچێت بەبەینیاندا، هەموو شەڕى ناوخۆیان بە ئێمە كرد و ماڵیان وێرانكردین، بەڵام دواى بۆم دەركەوت لە كڵاو نانەسەرێك زیاتر نەبووە، ئێمەیان هان دەدا لە كۆبوونەوەكاندا كە دژایەتى یەكێتى بكەین و وا گۆشیان دەكردین، كە دوژمنەكەمان یەكێتییە، بەڵام خۆیان ڕۆژانە لەگەڵیاندا كۆبوونەوەیان دەكرد، هەر كارێكیان بویستایە بۆ خزم و كەسوكارەكانیان لە ڕێگەى تەلەفونێكەوە بۆیان جێبەجێ دەكرا، بەڵام ئێمەشیان بۆ دژایەتى یەكێتى هان دەدا، هەر لەبەر ئەمە بوو ماوەى ساڵێكە من وازم لە پارتى هێنا و خەریكى دەوام و كارو كاسبى خۆمم.
بەڵام پێش ئەوەى واز لە پارتى بهێنم هەموو كارە بەدرەوشتیەكانى ئەندامان و كارگێڕان و ستافى لق 12 ئەزانم ، تەنانەت ئەو بەدڕەوشتیانەشى كە لە هەولێر دەیانكرد و ئەوانەشى كە ئێستا بەناوى كارو بارى حیزب چەندین شەو لە هەولێر دەمێننەوە تەنهاو تەنها لەبەر خاترى سێكس و سكێكسبازى لە عەینكاوە و ئوتێلەكانى تایبەت بە بەرپرسانى پارتى، من دەپرسم ئایا ژنەكانتان ئەوە دەزانن كە ئێوە لە سەفەركانتان بۆ هەولێر خەریكى چین؟ ئەگەر بە ڕۆژ لە هەولێر خەریكى كارى حیزبین ئەى شەوانە لە كوێن؟
من كارى سكێكسبازى و بەد ڕەوشتى چەند بەرپرسێكى پارتیم لەلایە لەوانە هەرە نموونە دیارەكەیان فەرەیدوون و جوانڕۆى و حەمە هەڵبجەى، كە ئێستا بەرپرسن لە هەڵبجە و دلیر كریم كە نقڵ كراوە بۆ لقى 4 و چەندین بەر پرسى تر ،چەند كەسێكیش لەو پانزە بیست نەفەرەى كە دەعوایان قەید كردووە.
یەك ڕاستى هەیە ئەوەیە، كە دەبێت بیڵێم هەموو كارە سێكسى و بەد ڕوشتیەكانى بەرپرسانى پارتى لە هەڵبجە لە ژێر چاودێرى پاراستندا كراون ، بۆیە هیچ كامیان ئیجرائاتیان لەگەڵدا نەكراوە، من نامەوێت ناوى ئەو كچ و ژنانە بڵێم كە لەلایەن فرەیدون و حەمە هەڵبجەییەوە دەستدرێژى سێكسى كراوەتە سەریان، چوونكە بەتەنها هێنانى پیتى یەكەمیان دەناسرێنەوە، تەنانەت بەناو هێنانى ناوى باوكیشیان دەناسرێنەوە، چونكە باوكى یەكێكیان شەهادەى بەرزى هەیە! فەرەیدوون جوانڕۆى باش لەم دەستەواژەیە تێدەگات.
لە كۆتایدا دەڵێم ئەوانەى لەلاى من هەیە، تەنها لەبەر حەیای ئەو ژن و ئافرەتانە بڵاوى ناكەمەوە، چونكە دەناسرێنەوە و لەوانەیە لەلایەن باوك وبراكانیانەوە بكوژرێن، بەڵام ڕۆژێك دێت وەك چۆن ڤیدۆى سێكسى حاكمەكەى ئاسایش بڵاو بووەتەوە ئاوەهاش هى ئەمان بڵاو بێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





