ئه‌م ئاشگێڕه، به دۆڵاشی ئاشه‌وانی ئێوه‌شدا دێ!
30/11/2011, 12:00 (GMT+1)

شیعری: سه‌یفی فه‌رغانی
گۆڕینی له فارسییه‌وه: ناسری حیسامی
سه‌ره‌نجام مه‌رگ، به ژیان و به جیهانی ئێوه‌شدا دێ!
له‌سه‌ر ته‌ختن، ڕۆژی ته‌خت وه‌رگه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ!
کوندی مه‌ینه‌ت، بۆ وه‌ی به‌سه‌ر کهلاوهتاندا بخوێنێ،
ڕۆژێک به‌سه‌ر کۆشک و سه‌را و، به‌رهه‌یوانی ئێوه‌شدا دێ!
گه‌ڵاڕێزان که هه‌ڵی کرد، له وه‌خت و ناوه‌خت ناپرسێ،
ئه‌م خه‌زانه به نێو باغ و سه‌ر بێستانی ئێوه‌شدا دێ!
ئاوی گهرووگری ئه‌جه‌ل، گه‌رووی گه‌لێک شا و گه‌دای گرت،
ئه‌م ئاشگێڕه، به دۆڵاشی ئاشه‌وانی ئێوه‌شدا دێ!
تیغی سته‌مکاریی خۆتان، به گه‌ردنی ئێمه تیژ کرد
واده‌ی کولبوونی خه‌نجه‌ر و ژه‌نگ هێنانی ئێوه‌ش، دادێ!
ڕۆژی دادی داپهروهران، کۆتایی هات و تێپه‌ڕی
بێ شک، کۆتایی بێدادی زاڵمانی ئێوه‌ش، دادێ!
له‌م هه‌رێمه نه‌ڕڕه‌ی نهڕرهشێران ئه‌گه‌ر نه‌ما، ئیدی
بێده‌نگبوونی لووره‌ی سه‌گی ده‌رکه‌وانی ئێوه‌ش، دادێ!
سوارچاک هه‌بوو، نه ئه‌سپی ما، نه تۆزی ما بهدهشتهوه
دامرکانی ته‌پوتۆزی کهرگهوزانی ئێوه‌ش، دادێ!
زۆر مۆمی ڕوون به زریانێ کوژانه‌وه. لێم ببیستن!
به چراوه، ڕۆژی که‌وتنه به‌ر زریانی ئیوه‌ش، دادێ!
کاروانسه‌رای ئه‌م ژیانه زۆر کاروانی لێ تێپه‌ڕی
ڕۆژگاری بارگهبهستنی کاروانی ئێوه‌ش، دادێ!
به ئه‌ستێره‌ی به خت و به نێوچاوان، له خۆ بایی مه‌بن!
هه‌وری نه‌هات، به ئاسمانی نێوچاوانی ئێوه‌شدا دێ!
نۆره و کایه، له دوای که‌سان، به ئێوه ناکه‌سان گه‌یشت
نۆره‌ی له کایهدهرچوونی ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ!
پێنج و دوو ڕۆژێک بوو، ڕۆیی، دوورکه‌وته‌وه ده‌وره‌ی ئه‌وان
تاق و جووتی ئه‌م مۆره‌یه، به ده‌ورانی ئێوه‌شدا دێ!
له به‌ر تیری جه‌وری ئێوه، قه‌ڵغانی سه‌بر ڕاده‌گرین
تا به ئێش و ژانی پیری، ئه‌و که‌وانی ئێوه‌ش، دادێ!
له باغی شان و شه‌وکه‌تدا، هه‌ر چه‌ند ڕۆژێکه پشکووتن
هه‌ڵوه‌رینی شان و شکۆی گوڵستانی ئێوه‌ش، دادێ!
سه‌ر و سامان، هه‌مووی ئاوه له گۆلاوێکدا وه‌ستابێ،
ئاوه‌ڕۆیه‌ک به نێو به‌ند و بناوانی ئێوه‌شدا دێ!
ده‌مێک ساڵه که مێگه‌لتان به گورگه شوان ئه‌سپاردووه.
به‌سه‌رچوونی زیانهخورۆیی گورگهشوانی ئێوه‌ش، دادێ!
فیلی فه‌نا، که شای به‌قای له گۆشه‌دا مات کردووه،
هاکا بزووت، به سه‌ر سه‌ری پیاده‌کانی ئێوه‌شدا دێ!
گه‌لی برا، سه‌یف ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نده‌یه
که ببینێ دوعای خێری به زمانی ئێوه‌شدا دێ!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان