رۆژى لاوان یان رۆژى پڕكردنى گیرفانى بەرپرسان
12/08/2012, 12:00 (GMT+1)

لەمرۆدا من پەیامى سەرۆك و وەزیر و كاربەدەستانم ناوێت پەیامێك كلاسیكى و چەندەها بارە ئەمرۆ نامەوێت تۆ من بكەیتە پاڵەوانى شۆرشەكان و نشتیمان وتۆش بەرهەمەكەى بخۆیت, ئەمرۆ من دەمەوێت مژدە بدەیتە لاوان یەكەى نیشتەجێبوونتان بۆدەكەم و ناهێڵم تاوەكو ساڵێكى تر هیچ گەنجێك بەبێ یەكەى نیشتەجێبوون بێت , ئەمرۆ من دەمەوێت وەكو مرۆڤێك بژیم كەخاوەن هەستى مرۆڤایەتى بێت وخۆم خۆم بژێنم وكاربكەم نەك خزمەكانى تۆ وفڵان وئەو لەجیاتى من ئیش بكەن, شانازى مەكە سلفەى زەواجت داناوە بۆ گەنجان چونكە هەموو گەنجان وەریناگرن لەبەر ئەوەى كۆت وب ەندت زۆر بۆداناوە و داواى كەفیلیان لى دەكەیت كە تۆ باوەڕت بەگەنج نەبێت گەنج چۆن باوەڕى بە تۆ هەیە, لەمرۆدا من ڤستیڤاڵ و قسەى زلم ناوێت لەجیاتى ئەو پارەیە لەڤستیڤاڵ سەرفى دەكەێت هەوڵبدە بیكە به پرۆژە و كارم بۆ پێدا بكە, لەمرۆدا چەند كەسێكى تر بەناوى یادى لاوان و12/8 وە چەندین ملیۆن دینارى تر دەخۆن و گیرفانەكانیان پڕدەكەن , لەم ووڵاتەى من گەنج پلە دووەو خۆراكى بەرپرسانە , چونكە ئێمەى گەنجان خوێن دەرێژین و ئێوەى بەرپرسان گیرفانەكانتان پڕ دەكەن , ئێمەى گەنج لەبێ پارەیدا ناتوانین هەموو شارەكانى كوردستان بگەڕێن بەڵام تۆى بەرپرس ومنداڵەكانت هەر رۆژەو لە ووڵاتێكن و كەیف دەكەن .
لە12/8 رۆژى جیهانى لاوان پەیامى من جیاواز لە پەیامى بەرپرس وكەسە حكومیەكان ئەوەیە هەموو بەر پرسان لەكەلى شەیتان بێنەخوارەوەو كەمێك شعوریان بجوڵێنن بەرامبەر بەگەنج و خەڵكى ئەم ووڵاتە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















