گەندەلییەكى دیكەى (حەمە وەتمان) كە بەناوى كۆبونەوەى ژنانەوە لێى كەشف بووە ئەندامیكى یەكیتى
09/06/2012, 12:00 (GMT+1)

لەبەر ئەوەش بێگەرد تالەبانى ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى بڕى 3000000 ملیۆن دینار بۆ سەرف كردوون ئەوجار مەكتەبى رێكخستنیش برى 3000000 ملیۆنى تر بۆ ئەو چالاكیە سەرف كردوە , واتە سەرجەم 6000000 ملیۆن دینار بۆ ئەو چالاكیە وەرگیراوە سەربارى ئەوەش حەمە وەتمان داواى پارەى زیاتر دەكات چونكە بەقسەى خۆى 1000 هەزار ژن بەشدار بوون و خواردنیان بۆ كریون لە كۆبونەوەكانیشدا بە فیزەوە باسى دەكات
من خۆم كە لە نزیكەوە ئاگادارى چالاكیەكە بووم و تێیدا ئامادەش بووم بە ناهەقى دەزانم ئەو درۆ گەورەیە لەبەرامبەر خوداو خەڵكدا بكات چونكە چالاكیەكە سەرجەم 133 ژن و 21 پیاو تیدیا بەشدار بوون بۆ راستى ئەو قسەیەش فەرموون وینەى چالاكیەكەتان بۆ دەنیرم كە لە چەند زاوییەك گیراوە خۆشتان نەفەر نەفەر بیژمێرن پاشان بۆتان دەردەكەویت كە ئەو پیاوە چۆن درۆو دزى دەكات , هەقە لە گەندەلییەكانى ئەو پیاوە بپرسرێتەوە چونكە لەچەند رۆژى رابردووش لەگەل یەكیك لە كارگیرەكانى مەلبەند بەناوى (حەمە شا) بەشەر هاتوە چونكە باسى دزییەكانى خۆى و كورەكەى كردوە لەگەل شارەوانى رانیە و قەلادزى سەدان گەندەلى كردوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





