كۆمەڵەی خوێندكاران هەمیشە دوبارە بوونەوەی بێ زەوقی ....
01/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەو چالاكی و فیستیڤاڵانەی كردوتانە بەتایبەتی فیستیڤاڵی 5\2\2009 كە مەبەست لێی كۆكردنەوەی توانای گەنجان بوو چ ئامانج و مەبەستێكی هەبوو ؟ یاخود چیتان بەخشی بەو چینە ڕۆشنبیرەی كەئامەدەبوون؟من وەكو ئەندامێكى دڵسۆزى كۆمەڵەى خوێندكاران پێتان دەڵًێم لەبرى ئەوەى ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە رشێك بخەن،ڕۆژتامەیەكتان هەیە بەناوى (گۆران)گۆڕان كارى تیادا بكەن بەهێزى بكەن وچونكە زمان حاڵى كۆمەڵەكەیە هەندێ جار ناوى ناوى ڕۆژنامە جێگاى ناوى كۆمەڵكە یاخود حیزب دەگرێتەوە ئەوەندە بەهێزو كارى گەرە بۆ نمونە(پارتى شۆڕش) كە لە بنەڕەتدا ناوى حیزبى (شیوعى بوولەكوردستانى عێراق) بڵاو كراوەكەیان ناوى شۆڕش بوو بەڵام بەهۆى كارى گەرى ڕۆژنامەكەوە بەوە ناوبانگى دەر كرد، بەڵام ڕۆژنامەكى خوێندكاران نەك هەرناوى نیە بەڵكو كەس نازانى كەى چۆن دەردەچێت .......پاش دەرچونیشى (30%)بەتازەى لە بیناى كۆمەڵەدا زەرد هەڵ دەگەڕێ و كۆن دەبێت.ئایا بەرپرسانى كۆمەڵەو سكرتاریەت ئاگادارى ئەم حاڵەى كۆمەڵەن ! بێگومان بەڵێ چونكە لەهەموو چالاكییە كەم وكورتەكانى كۆمەڵدا بەشداربون.........ئەى بۆ قسەیان نەكرد؟ لەبەر ئەوى كۆمەڵەو سكرتاریەتەكەى كەسى گەندەڵ و نامەسئولى دەوێ كەسى زیرەك و ڕاستگۆیان ناوێت كەسێكیان ناوێ دەست ڕابكێشى بۆ گەندەڵى و لاوازییەكان .
لایەنگرانى كۆمە لە ئێستادا زۆر بەرەو لاوازى دەچێ ئەوى ئینكاریشى لێبكات بائەندام بوون چالاكییەكانى ساڵانى پێشوو بەراورد بكات بەرامبەر ئەم 2 تا 3 ساڵەى كۆتاى ،ئەم پڕۆژە چاك سازییەى كەئێستا باسى لێدەكرێ تروسكاییەك بدات لەم كۆمەڵەیەمان چونكە ئەمانە ڕاستەوخۆ لەناو خەڵك دان، خەڵك لەمانەوە سەیرى یەكێتى نیشتمانى دەكات .........
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















