ململانێکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان پەرەدەسەنێت ! (بەشى دووەم)
07/10/2011, 12:00 (GMT+1)

گەندەڵى و کوتلەگەرییەکى ترى عرفان، بە عەنتەرى دانانى " بارزان سدیق " کەلە سەردەمى حزبى بەعسدا باوکى جاشبووە و خزمى خدر سوارەیە، تەنها لەبەر ئەوەى پیاوى عرفان بوو بەبێ پرسى قوتابیان کردیە بەرپرسى لقى مەخمورى قوتابیان، ئەم بارزانە جگە لەقسەى ناشیرن و سوک و هیچى تر نازانێت ،تەنانەت لە کۆبوونەوەکانى لقیشدا نوتقى دەگیرێت وەختێ قسە دەکات،هێندە کاڵفام و هیچ نەزانە تەنانەت نازانێ نوسراویش بکات، ئەى پێم ناڵێن چۆن کرا بە بەرپرسى لقى مەخمور و دەیان کادرى بە ئەزموونى ئەم دەڤەرە پشت گوێ خران؟، بارزان لە چاوحیزیشدا وێنەى نیە، تەنانەت هێندە چاو حیزە تەماح لە نامووسى هاورێ و دۆستەکانى خۆشى دەکات و بەردەوام خەریکى کچ بازییە.
یەکێکى تر لە فێڵ و تەکەتولبازییەکانى عرفۆ هێنانە پێشەوەى منداڵەکانى بنەماڵەى بارزانى بوو، بۆ ئەوەى دژایەتى کرمانجەکان و نەیارانى خۆى پێ بکات و لاوازیان بکات، تەنها لەبەر ئەوەى دژایەتى هۆشیار بەرپرسى لقى سۆرانى پێ بکات، نوسینگەیەکیان لە قەزاى مێرگەسور کردەوە و (لێهات محمد خالید ناسراو بە شێخ لێهات بارزانى ) براى خێزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کردە بەرپرسى نوسینگەکە، خوێنەرانى کوردستان پۆست ئێوە خۆتان حەکەم بن، تخوا لێهات بارزانى چى داوە لە قوتابیان، مەگەر کوردستان هەمووى بۆ ئێوە نیە کوڕە ناسک و خنجیلانەکەى دایە ببورن "بنەماڵە" ئێوە گەر بەم هەموو سەروەت و سامانەى کوردستان ، تێر نەبن تخوا بە یەکێتى قوتابیان تێر ئەخۆن ؟!!
- ڕەنج على کەلار، کە لەسەر دزى و کارى بێ مۆڕالى لە پێش کۆنگرەى 13 فەسڵکرا، بەڵام عرفان لە دواى کۆنگرەى 13 کردى بە مدیر مەکتەبى خۆى، لەسەردەمى بەجیهانیبوندا سەیر و سەمەرەى سەدەى 21، کە ئەبێت لە کتێبى گینتس تۆماربکرێ، قوتابیان و مدیر مەکتەبى سکرتێر کوجا مرحبا !
بێ مۆڕاڵیەکى ترى عرفان و پیاوەکانى لادانى زیاتر لە 20 کادر و ئەندام بەشى مەکتەبى سکرتارییەت بەپاساوى ئەوەى کە خوێندنیان تەواو کردووە، بەڵام ئەسڵى مەسەلەکە ئەوە بوو کە ئامادە نەبوون مەسینە هەڵگرى بۆ عرفان بکەن، وەهەر دواى لادانى ئەم کادرانە چەند کاسەلێسێکى خۆیان هێنا کە هەرهەموویان خوێندنیان تەواوکردبوو، مەسینە هەڵگرى وەک جەوادە کوێر و داستانە مل زەڕافا و کارزان عەینەکى شوفێر تەکسى. کە ئەمانە ئەحمەقترین کەسى سەرجادەبوون استراد کران و کران بە کادر، ئەمەیە کارەساتى گەورە، خەڵکە بە ئەزموون و شارەزاکەیان فەسڵ کرد، تەنها لەبەر ئەوەى نەبوونە ژێردەستە و پیاوى نا پیاوى وەک عرفان.
کوتلەچى گەورە بژارى ملا خدر، کەتەنها حسن توبڵى ڕەحمەتى دەیناسێ، کە خەبات و چالاکى نێهێنیان بەیەکەوە هەبووە، ملا خدرى باوکى بژار لەسەردەمى بەعسدا جاش بووە، وە بژاریش پێشتر لە پارتى کارى سەربەخۆ ئەندام بووە، دواتر لە پێناو مەسڵەحەت و پارە هەڵگەڕایەوە خۆى فرۆشت و هاتە ناو قوتابیانى پارتى و دواى پاڵپشتى یەکى زۆرى حسن توبڵ، لە کۆنگرەى 13 ى قوتابیان بە پارە و تەزویر و(هین) بۆ ئەندامى سکرتاریەت دەرچوو، وە ئێستا بەرپرسى بەشى پەیوەندییەکان، بەڵام لەبەر تەکەتول ئاگادارى ئیش و کارى قوتابیان نیە و کارى بۆتە درووستکردنى کوتلە بۆ کۆنگرەى 14 ى قوتابیان کەلەم نزیکانە دەبەسترێت، وە لەلایەکى ترەوە بژارۆک خۆى کردۆتە دەمڕاستى فیدراسێۆنى ڕێکخراوە قوتابى و خوێندکارییەکان و لەگەڵ هاوکار یاسینى جاشەکەى پاراستنى پارتى هەر خەریکى پارە وەرگرتن و دزین لە دام و دەزگاکانى حکومەت، بژار ملا خدر بەو پارەى دزراوەى قوتابیان و فیدراسێۆن کادرانى لقەکان دەعوەت دەکات لە ڕاقى ترین رێستۆرانەکانى هەولێر، تەنانەت لە شەوانى ڕەمەزاندا چەندین جار کادرانى قوتابیانى لە چێشتخانەى هوتیل ڕۆتانە دەعوەت کردووە و جاسوسە خەتەرەکەى پاراستن " کاروانى محمدى سابیر" وێنەى لێ گرتوون و ڕاستەوخۆ بۆ نەزهەت حالى و هێمن هەورامى ڕەوانەى کردووە، بۆ ئەوەى پیشانى پاراستنى بدات کە بژارۆک پێشتر خواردنى تەنها فەلافل بوو لە ئیسکان، کەچى ئێستا لەسەر حسابى قاسەى سکرتاریەت و پارەدزراوەکانى فیدراسێۆن پارشێوان و بەربانگ لە ڕۆتانە دەکاتەوە . قوتابى و خوێندکارى کورد پارەى کرێ پاسى دابین ناکرێت کەچى بژار فەلەفل خۆر جێگا و مەکانى بۆتە ڕۆتانە.
خۆش لە حاڵت یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بژارۆکى کوڕە جاش کاندیدى سکرتێریتە، بەڵام خۆ ئەمجارە حسن توبڵیش نەمایە تا پاڵپشتى بکات ، خواى گەورە حسن توبڵێکى بۆ بنێرێت .....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















