بنه‌ماله‌ی شه‌هید شوكری ئاسایشی پارتی جه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌ی لێكردوه

ئەمڕۆ، حەوت رۆژ تێپەڕده‌بیت بەسەر تیرۆرکردنی شەهیدی راگەیاندنکار شوکری زەینەدین. له ڕێوڕه‌سمێكدا له سه‌ر گوڕی شوكری ڕێكانی ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆركراوی كه‌ناڵی کەی ئێن ئێن كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای تیرۆركردنی دروست كراون، به تایبه‌ت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی وشه‌ی سه‌ر به پاراستنی پارتی بڵاوكراونهوهتهوه و به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌زانن, ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: هه‌ڕه‌شه‌كانی پێش تیرۆركردنی شوكری، ده‌ریده‌خه‌ن كه بۆچی شوكری تیرۆر كراوه.
هاوژینی شەهید شوکری دەڵێت: "پارتی بە شوکری گوتووە بەس تۆ واز لە گۆڕان بهێنە ئیمە دوو موچەت بۆ دەبڕینەوە. وە چەندین جار ئاسایش هەرەشەیان لێکردووەو بانگیانکردووە بۆ لێکۆڵینەوە"
کچی شەهید شوکری دەلێت: "من هیچ خەم بۆ باوکم ناخۆم چونکە دەزانم لەسەر چ ڕێگەیەک باوکم لەدەستدا، هەروەها هیچ داوایەکم نیە لە ئاسایش چونکە تاکو لەژیاندامابوو چەندین جار تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەست لەبری پاراستنی گیانی هەروەکو هەموو رۆژنامەنوسەکانی تر"
هەروەها، براکەی شەهید شوکری دەلیت: "هەموو سیناریۆکانی دوای شەهیدبونی براکەم رەتدەکەمەوەو ، کە دوای تیرۆرکردنی دروستکراون به تایبه‌ت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی وشه‌ی سه‌ر به پاراستنی پارتی بڵاوكراونهوهتهوه و بەناوی من لێدوانیان بلاوکردۆتەوە بەبێ ئەوەی من ئاگاداربم"
شوکری زەینەدین ناسراو بە شوکری ڕێکانی ، کامێرامانی کەناڵی KNN لە ئامێدی، پاش دیارنەمانی چەند رۆژیك لەبەرواری ١ی ١٢ دا ، تەرمەکەی لەگوندێکی سەر بە قەزای شیلادزێ دۆزرایەوە لەوکاتەشەوە ئاسایشتی دهۆك چەند جارێك لێدوانی گۆڕیوە لەسەر چۆنیەتی کوشتنەکەی.























