مامۆستایان وه‌رنه‌وه شه‌قام ، ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخه‌نه‌وه ،بایكۆت به‌رده‌وامه
21/12/2016, 23:57 (GMT+1)

داوا له مامۆستا هاوپیشانهم ده‌كه‌م كه ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوای ڕۆشتنه‌وه بۆ ده‌وام به هه‌ر هۆكارێك بێت مه‌وزوع فۆرم بێت یان خه‌می موچه‌ی زۆره ملێی بێ موڵه‌ت یان خه‌می فوتانی خوێندنی ساڵ یان به فشار یان بێ ئومێد بووبن له‌وه‌ی حكومه‌ت شتێك بكات بۆ مامۆستا ...
له هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌رنه‌وه سه‌ر جاده بایكۆت ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ له داواكان جێ به‌جی َنهكراوه
تازه بۆئه‌م وه‌رزه‌ش به‌و چه‌ند ڕۆژه هیچ ناكرێت
سیحری فۆرمه‌كه‌ش به‌تاڵ بوویه‌وه
له ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌روه‌ی لێمانی بایكۆت به‌رده‌وامه
هیچ نه‌بێت عه‌یبه ببین به هۆكارێك بۆ ڕوخانی وره‌ی ئه‌وانیش
ئینجا من بۆ خۆتان ده‌ڵێم بۆ خۆمان ده‌ڵێم بۆ هه‌مووان ده‌ڵێم
وه‌رنه‌وه بایكۆت به‌رده‌وامه
چونكه بیشڕۆنهوه به چاره‌كه موچه نهدهوام ده‌كرێت نه‌ژیان ڕاست و دروست ئه‌م پیاوه‌تیه گه‌وره‌یه ناتوانین بكیهین بۆمان ناچێته سه‌ر به گیرفانی به‌تاله‌وه به مێشكی جهنجاڵهوهی خه‌ریكی دوام بین
بۆیه هه‌ر ئه‌بێت بێینه‌وه وه‌رزی دووه‌م یان ساڵاَ داهاتوو ئه‌و كات كه‌سیش بروامان پی َناكات
خۆ ئه‌گه‌ر نهشێینهوه ڕازی بین و ده‌ست به كڵاوه شڕی خۆمانه‌وه بگرین و به‌سه‌ر شه‌ڕواڵی خۆمانه‌وه دانیشین
ئه‌وه چاوه‌ڕێ مه‌بن پاشه‌كه‌وت باش بێت موچه دزراوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بیرتان وتمان نیو موچه وه‌رمه‌گرن ئه‌مانه درۆ ده‌كه‌ن جاری تر موچه‌ی ته‌واو به چاو نابینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م نیو موچه‌یه وه‌رگرن .
ئێستاش ده‌یڵێم ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌یكات ئه‌مه بكا به ئه‌مری واقع ئیتر موچه هه‌ر ئه‌وه بێـ كه ئێستا 50 ڕۆژ جارێ به خێری باوكیان پێمان ده‌ده‌ن و به مژدانه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به منه‌ت به سه‌رمانه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان
























