زەواجی مسیار
08/09/2019, 22:18 (GMT+1)

ببینن کە چۆن مەلاکان شیرازەی کۆمەڵ دەشێونن بەئارەزووی خۆیان.
ئەڵێن کەبۆیەکەم جار شەکریان گەیاندە ئێران، مەلاکان لە کۆمپانیان چوونە پێشەوەو ووتیان بەشی خۆمانمان دەوێت، خاوەن کۆپانیاکان ووتیان بڕۆن شەقێک لەخۆتان هەڵدەن، بەشی چی؟
مەلاکان ووتیان ئاخر ژێوان دەبنەوە، دوای گران لەسەرتان دەکەوێت، خاوەن کۆمپانیاکان ووتیان بڕۆن چی دەکەن ،بیکەن..
شەکر گەیشتە بازاڕ و خەڵكیش تاقیان کردەوە کە تامێکی خۆشی هەیە، دەستیان کرد بەکڕینی شەکر.
مەلاکان هاتنە پێشەوەو ووتیان ئەم شەکرە حەرامە، چوونکە جوولەکە دروستی دەکات.
خەڵک کە وەک هەمیشە گوێڕایەڵی مەلاکان بوون، وازیان لە شەکر کڕین هێنا.
خاوەن کۆمپانیاکان بەهەڵەداوان خۆیان گەیاندە لای مەلاکان دادو بێدای خۆیان خۆیان گەیاند.
مەلاکان ووتیان ئەی پێمان نەووتن، خاوەکارخانەکان ووتیان بابە ووتتان، ئێمە هەڵەبوین.
ئێستا چەرەرسەرمان بکەن؟
مەلاکان ووتیان کێشە نیە بەڵام لەسەدا ٢٠مان دەوێت، خاوەم کۆمپانیاکان ووتیان باشە.
بەس توو زاتی خوا پێمان بڵێن چۆن حەڵالی دەکەنەوە، ئێوە حەرامتان کرد؟
مەلاکان ووتیان ئەوەیان کاری خۆمانە، ئێوە کارتان بەوە نەبێت.
مەلاکان چوونە سەر مینبەروو ووتیان، ڕاستە ئەم شەکرە حەلاڵە نیە. بەڵام پێش ئەوەی کە شەکرەکە بخۆن سوچێکی بژننە چاكەتانەوە، ئیتر حەڵال دەبێت،
هەربۆەیەش ئێستا خەڵک پێش ئەوەی کە شەکرەکە بخاتە دەمی سووچێکی دەژەنێتە ناو چایەکەی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان







