لەسەر چی نیهاد بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەر شەق دا؟
23/05/2020, 23:25 (GMT+1)

ئەم هەڵایەیەی ڕاگەیاندنەکانی سویدی لەسەر رۆبەرتۆ، چیروکی ئابروبەرەکەی حەمیدە فەندی و نیهاد بارزانی بەبیرهینامەوە، کە بووە هۆکاری ئەوەی نیهادی کوڕی مەلامستەفا لەنێو مەکتەبی سیاسی پارتی لەمەسیف، جێگری سەرۆک حیزبەکەی خۆی لەسەر یەک رەخنە لێی تێر شەقی کرد و دەم و چاو کرد بەخوێن .

لێدانەکەی عەلی عەبدوڵا بەدەستی نیهاد بارزانی چۆن بوو؟
بێژەرێکی کەناڵی شەبابی عودەی لە نێوان سالی 2000 /2001چەند ڕۆژێک دەچیتە هەولێر، سێکسبازەکانی پارتی بەدوایدا دەگەڕێن و هەندێکیان شەوی سووری لەگەڵدا بەسەر دەبەن و داهاتی هەژارانی پێدەبەخشن. یەکێک لەمانە حەمیدە فەندی، کۆنە وەزیری پێشمەرگەی پارتی، کە مێردی 5 ژن دەبێت و خاوەنی دەیان کاری قێزەوەنی سێکسیە. دوای تەواوکردنی شەوی سووری حەمیدە فەندی، 300 دۆلار، بەو کچە بێژەرە بەعسیە دەدا، بەلام کاتێک کچەکە پارەکە دەگۆڕێتەوە ئاسایش دەیگڕێ و دەردەکەوێ، دۆلارەکە ساختەیە. بۆیە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەڵێت لە حەمیدە فەندی وەزیری پێشمەرگەم وەرگرتوە.
ئەو چیڕۆکە دەبێتە بابەتی گەرم و گوڕی نێو پارتییەکان، بەتایبەتی بەرپرسە باڵاکان . لەگەرمەی ئەو ئابروبەرە سێکسیەی حەمیدە فەندی، نیهاد مەلامستەفا دەچێتە ژوورەکەی عەلی عەبدوڵا و چیرۆکەکەی بۆ باس دەکات، عەلی عەبدوڵڵاش، وەک باسی دەکەن کەسێکی نەک هەر کۆیلەی ماڵی مەلامستەفا نەبووە، بەڵکو بەردەوام رەخنە و سەرنجی خۆشی بەراشکاوانە گوتووە، خاوەن کەسێتی خۆی بووە .ئەویش بەنیهاد دەڵێ، - باشە حەمیدە فەندی بەناوبانگە بەو کارانە، بەڵام بۆ تۆ، کە کوڕی مەلامستەفای زۆر لەو کارە خراپتر دەکەیت!؟
ئەم قسەیە بەکوفڕێکی گەورە لای نیهاد ئەژمار دەکرێ، بۆیە هەر لە ژوورەکەی جێگری حیزبەکەی، هەڵدەستیتەوە دەیداتە بەر شەق و قوونکە دەمانچە و دەم و چاوی خوێناوی دەکات.
موحسێن دزەیی ئەندامی مەکتەب سیاسی لەوێ دەبێ و دەیەوێ نیهاد دووربخاتەوە، دەڵێ :
ئەم قسەیە بەکوفڕێکی گەورە لای نیهاد ئەژمار دەکرێ، بۆیە هەر لە ژوورەکەی جێگری حیزبەکەی، هەڵدەستیتەوە دەیداتە بەر شەق و قوونکە دەمانچە و دەم و چاوی خوێناوی دەکات.
موحسێن دزەیی ئەندامی مەکتەب سیاسی لەوێ دەبێ و دەیەوێ نیهاد دووربخاتەوە، دەڵێ :
- کاکە ئەوە جیگری سەرۆکە چۆن وا دەکەی!؟
چەند شەقێک لەمیش دەدا و تێی دەتەقێنێ و دەڕوات، بەبێ ئەوەی تا ئێستاش یەک کەس بوێرێ بڵێ کاکە چۆن دەکڕێ ئاوا سوکایەتی بەجێگری پارتیمان بکەیت؟
چەند شەقێک لەمیش دەدا و تێی دەتەقێنێ و دەڕوات، بەبێ ئەوەی تا ئێستاش یەک کەس بوێرێ بڵێ کاکە چۆن دەکڕێ ئاوا سوکایەتی بەجێگری پارتیمان بکەیت؟
ئەمە لە دڵی عەلی عەبدولا دەمێنێ و بۆیە لەکۆبونەوەیەکی پارتی، لەگەڵ مەسعود دەبێتە دەمەقاڵێیەکی توندیان، هەر لە دوای کۆبونەوە ماڵی مەڵا مستەفا بڕیار دەدەن کە عەلی عەبدوڵڵا لە حیزب سڕ بکەن و ژووری مەکتەب سیاسی لێ وەردەگرنەوە، شوقەیەکی لەگوندی ئەڵمانی پێ دەدەن، هەموو کتێب و پەڕاوەکانی لێ دەبەن و دەفەوتێنن .
وەک باس دەکەن یەکێک لەوانەی، کە بردویانە یاداشتەکانی خۆیەتی، کە بەناوی (پەشیمانم...پەشیمانم..پەشیمانم) . تەنانەت لەکۆنگرەی 13ی پارتیش کە سازکرا، لەگەڵ ئەوەی تا ئەوکات جێگری مەسعود بوو، بەڵام داوەتی کۆنگرەکەش نەکرا و نێچیر لەبڕی ئەو بە جێگری پارتی دەست نیشان کرا، عەلیش لە ژێر چاودێری چەند پاسەوانێکی ماڵی مەلامستەفا مایەوە تا ڕۆژی 25 / 09 / 2017 ماڵئاوایی لەژیان کرد ........
سەرنجێک:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی





