مستەفا شاوری باسی دڕندەیی جەلادەکانی نێو زیندانەکانی پارتی دەکات
13/03/2021, 16:52 (GMT+1)

لەو شەڕەدا مەسعود بارزانی و جەلال تالەبانی ئەو ئارامییەیان لە خەڵکەکەی سەندەوە و پێیان رەوانەبینین، لە ژێر فەرمان و پلانی ئێران و تورکیا ئەو شەڕریان بۆ بەرژەوەندی ئەوان کرد، نیشتیمانێکیان کرد بە ئاگر، خەڵکیان کردە سوتەمەنی، هەر وەکو کۆمەڵە و دیموکرات ژمارەیەکی زۆریان لە پێشمەرگەی دڵسۆزی ئەو سەردەمە کردە قوربانی تا لە کۆڵ خەبات و بەرەنگاربوونەوە دووریان بخەنەوە. لە دواییدا هەردووکیان رێکەوتن ، بارزانی بە دەمی خۆی وتی من و مام جەلال بێتاوانین.

ئەو ڤیدیۆیە یەکێکە لە پێشمەرگە کۆنەکانی ئەو سەردەمە بە ناوی (مستەفای شاوری) کە بە ناسورەوە ئەشکەنجە و سوکایەتیی و لێدانەکانی خۆی لە زیندانەکانی ژێر دەستی پارتیی دەگێڕێتەوە و باسی دەکات.
بزانە بە زمانی خۆی چیمان بۆ دەگێڕێتەوە، چۆن کاتێک پارتیی لە رانییە دەیگرن هەرچی کاری نامرۆڤانە بێت بەرامبەری دەیکەن،.
زمانی قەڵەم ناتوانێت زۆر لەسەری بنووسێت و دەرەقەتی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە نایەت.
ئێمە درێژەی نادەنێ، تا کۆتایی بیبینە و گوێبیستی بە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی






