<

(کوردستانپۆست)بەبێ سانسۆر، تەواوی رۆژانی دادگاییکردنەکەی ئۆجەلان بڵاو دەکاتەوە

01/07/2026, 13:42 (GMT+1)
چاوەڕوان بن لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ یەکەمین جار (کوردستانپۆست) بەبێ هیچ سانسۆر و بە بێ دەستکاریی، تەواویی دادگایی و وردەکارییەکانی هەشت ڕۆژی دادگاییکردنەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، تا دەگاتە ساتی بڕیاری لەسێدارەدانی، بڵاو دەکاتەوە. ئەم دۆسیەیە، دەقاودەق تەواوی گفتوگۆکان، قسەی دادوەر، پارێزەران و دەستەی بەرگری لەخۆ دەگرێت.
یەکێک لەو خاڵە هەرە گرنگانەی ئەم بەڵگەنامە مێژووییە ئەوەیە، کە ئەو چەواشەکارییە میدیاییە هەڵدەوەشێنێتەوە کە لەوکاتەدا و تا ئێستاش لەلایەن بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان، بەتایبەتی (تەڤگەری ئاپۆچی)یەوە دەکرێت، کە هەمیشە وا بانگەشە دەکەن گوایە پێش هاتنی ئۆجەلان، شتێک بە ناوی (کورد) و (کوردستان) لە باکوور بوونی نەبووە! بەڵام ئەم دۆسیەیە دەیسەلمێنێت، کە ڕێک لە یەکەم ڕۆژی دادگاییکردنەکەدا، خودی ئۆجەلان لە کاتی بەرگریکردن لە خۆی، پێچەوانەی ئەو بانگەشەیە دەسەلمێنێت و دەڵێت
(کێشەی کورد من دروستم نەکردووە، بەڵکو ئەو کێشەیە پێشتر بوونی هەبووە، کاتێک من بڕیارم دا دۆزی کورد بگرمە دەست، ئەو دۆزە بوونی هەبوو).
لەم زنجیرە بڵاوکراوەیەدا، چەندین باس، ڕاستیی شێوێندراو و نهێنیی دیکەی نەبیستراوی ناو هۆڵی دادگا دەخرێنە ڕوو، کە بۆ یەکەمین جار خوێنەری کورد ئاشنای ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەیان دەبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست