چۆن پایەکانی دەزگایەکی ئەمنی ڕووخێندران و ئاسایشی گشتی کرا بە کۆمپانیای خێزانی؟
07/10/2026, 14:42 (GMT+1)

دەزگایەکی ئەمنی کە دەبوو قەڵغانی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و سەروەریی یاسا بێت، لەژێر سێبەری بەڕێوەبردنێکی چەوتدا، گۆڕاوە بۆ مەملەکەتێکی تایبەتی و ناوەندێک بۆ پێشێلکردنی هەموو پرەنسیپە یاسایی و ئەخلاقییەکان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو قوڵایی ئاسایشی گشتییەوە، پەردە لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی مەترسیدار لادەدات کە دەریدەخەن ئەم دامەزراوەیە چۆن لە ناوەڕۆکەکەی خۆی بەتاڵ کراوەتەوە و هەیبەتی جارانی لەدەست داوە.
حەرەمسەرایەک لە سایەی دەسەڵاتدا!
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی، دامەزراوەکەی کردووەتە موڵکی تایبەتیی بنەماڵەکەی. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، زیاتر لە (٧٠) ژن و کچی سەر بە بنەماڵەی ئەرگوشی بە پلەی جۆراوجۆر — لە نزمترینەوە تا بەرزترین پلە — لەم دەزگایەدا دامەزراندووە. کارەساتەکە لەوەدایە کە بەشێکی زۆری ئەم کەسانە، بەتایبەت کچەکەی خۆی، هیچ دەوامێک ناکەن و وەک "بندیوار" مووچە وەردەگرن. ئەم ژن و کچانە بەبێ گوێدانە هیچ پێوەرێک و شارەزاییەک (مستەوا) ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە خودی بەڕێوەبەری گشتییەوە، ئەمەش وایکردووە ئاسایشی گشتی لە دامەزراوەیەکی نیشتمانییەوە بچووک ببێتەوە بۆ پێکهاتەیەکی خێزانی کە تێیدا یاسا و ڕێنماییەکان هیچ بەهایەکیان نەماوە.

داڕمانی ئەخلاقی و بێبەهابوونی مەدالیاکان
شۆڕبوونەوەی کێرڤی هەیبەتی ئاسایش تەنها لە قۆرخکاریی کارگێڕیدا نەماوەتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیداری داڕمانی ئەخلاقی. لیوا بەهادین حەمە سەعید، جێگری عیسمەت ئەرگوشی، کە خۆی هەڵگری "مەدالیای بارزانی"ـیە، تێوەگلاوە لە ئابڕووچوونێکی گەورەدا. ناوبراو تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانی شەهیدێک کە لە نزیکترین هاوڕێکانی خۆی بووە! ئەم جۆرە ڕەفتارانە نەک تەنها بریندارکردنی شکۆی شەهیدانە، بەڵکو پرسیارێکی گەورە دروست دەکات: ئەو مەدالیایەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی پێوە دەکات، چۆن دەدرێتە کەسانێک کە سادەترین بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکانیان تێدا نییە؟ لە ئێستادا، ئەو مەدالیایە لەسەر سنگی ئەم جۆرە کەسانە، هەموو پیرۆزی و شکۆیەكی لەدەست داوە.

گاڵتەجاڕی بە یاسا و بەزۆر سەپاندنی خانەنشینان
لە هەمووی سەیروسەمەرەتر و پێشێلکارییەکی زەقی تری یاسایی ئەوەیە کە، هەریەک لە لیوا بەهادین و لیوا شێخ فازڵ، لە ڕووی یاساییەوە ماوەی یاسایی خزمەتیان تەواو بووە و خانەنشین کراون، بەڵام بە شێوەیەکی تەواو نایاسایی و بەدەر لە هەموو پاساوێک، ماوەی دەوامکردنیان بۆ درێژ کراوەتەوە. لە چ لۆژیکێکدا جێی دەبێتەوە کەسێک خانەنشین بێت، کەچی هێشتا دەسەڵاتی بەسەر دامەزراوەیەکی هەستیاری ئەمنیدا هەبێت؟

فەزیحەی سەدە؛ دزینی دەیان ملیۆن دۆلار و خەڵاتکردنی دزەکان!
مێژووی ئەم دواییەی ئاسایشی گشتی پڕە لە پەڵەی ڕەش، بەڵام گەورەترین فەزیحە کە لە مێژووی کوردستان و تەنانەت وڵاتانی دراوسێشدا وێنەی کەمە، دۆسیەی گەندەڵییەکانی (لیوا شۆڕش مام عەباس و لیوا دڵشاد حەسەن نەجار) بوو. ئەم دوو ئەفسەرە باڵایە کە ڕاستەوخۆ پیاوی عیسمەت ئەرگوشین، بۆ ماوەی نزیکەی (٢٠) ساڵ خەریکی بەتاڵانبردنی سامانی گشتی و دروستکردنی سەدان ناوی "وەهمی و بندیوار" بوون بۆ خواردنی مووچەکانیان. کاتێک ئەم دۆسیەیە ئاشکرا بوو و هەردووکیان دەستگیرکران، خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی دادگاییکردنێکی توند و سەپاندنی سزای قورس بوون بەسەریاندا لەپای دزینی دەیان ملیۆن دۆلار. بەڵام لە شانۆگەرییەکی تراجیدیدا، دوای ماوەیەکی کەم ئازاد کران و سزاکەیان تەنها ئەوەبوو کە لە ئاسایش دوور بخرێنەوە! لە کام وڵاتی دنیادا بووە ئەفسەری باڵای پارێزەری ئاسایشی وڵات، خۆی دز و گەندەڵ بێت و دواتریش بەبێ لێپرسینەوە دەربازی ببێت؟ بە هەموو پێوەرێک، لە دوای دەرکەوتنی ئەم ئابڕووچوونە گەورەیە، دەبوو دەرگای ئەو ئاسایشە دابخرایە و تەواوی ستافەکەی دادگایی بکرانایە.

بەڕێوەبەری جموجوڵ... یان گەشتیاری هەمیشەیی؟
نموونەیەکی تری بێسەرەوبەرەیی ئەم دەزگایە، دۆسیەی (لیوا دلێر سورچی)ـیە. ناوبراو ماوەی (٢٥) ساڵە پۆستی هەستیاری "بەڕێوەبەری جموجوڵی ئاسایشی گشتی" بەدەستەوەیە، کەچی لە واقیعدا ئەفسەرێکی بندیوارە و بە دەگمەن دەوامی فەرمی دەکات. کاتەکانی ئەم بەرپرسە ئەمنییە لەبری خزمەتکردن بە وڵات، زیاتر لە گەشتەکانی ئەوروپا و ئەمریکادا بەسەر دەچێت، بەبێ ئەوەی کەس بوێری ئەوەی هەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.

کۆتایی:
ئەوەی ئەمڕۆ لە ئاسایشی گشتی بە سەرپەرشتی و بێدەنگیی (عیسمەت ئەرگوشی و لیوا بەهادین) دەگوزەرێت، نموونەیەکی بێپێشینەیە لە داڕمانی دامەزراوەیی. ئەم دەزگایە لەبری ئەوەی متمانە و ئارامی ببەخشێتە هاووڵاتیان، بووەتە هێمایەک بۆ گەندەڵی، قۆرخکاری، و فاشیلبوونێکی گشتگیر کە مێژوو بە ڕەشی تۆماری دەکات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست