<

دونیایه‌کی سه‌یره

10/09/2012, 12:00 (GMT+1)

دونیایه‌کی سه‌یره خه‌ڵکی بۆ وایان به‌سه‌رهاتووه

بۆچی مانای سۆزداریان له فه‌رهه‌نگیان ، لابردووه


نه ژیربێژێ ، وه‌کو جاران ، له خێزاندا بونی ماوه

نه ریش سپی ، پیاو ماقوڵی ، جێگه‌یه‌کی بۆ دانراوه

حورمه‌ت و پایه‌داری تاک ، له کۆمه‌ڵگه‌ جێی پرسیاره

خۆشه‌ویستی لای مرۆکان به یه‌کجاری باری لاره

بێخه‌وشی ده‌روون نه‌ماوه ، که دڵ و ڕۆح ئاوه‌ڵا بوو

وه‌رزی وه‌فاداری کوانێ ، بێگه‌ردیی به‌ره‌و کوێوه چوو

هاوڕێیان با هه‌موو چاوێک به‌ ڕۆحمان ، بخشێنینه‌وه

ژیله‌مۆی سڕبووی ناو کوانوی ، ده‌روون بگه‌شێنینه‌وه

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان