پارتی و یەکێتی..تەنگژە و تەبایی فێڵبازانە
27/04/2026, 23:20 (GMT+1)

لەدوای ڕووداوە نەگریسەکانی شەڕی ناوخۆ و ئەو وێرانکارییە جڤاکی و سیاسیی و ئیدارییەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کورد پارتی و یەکێتی لە دووڕیانی شەڕ و ئاشتیدا
لەدوای ڕووداوە نەگریسەکانی شەڕی ناوخۆ و ئەو وێرانکارییە جڤاکی و سیاسیی و ئیدارییەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کورد بەسەر هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینیان هێنا و پاشان هێوربوونەوەی دۆخی سیاسیی ماڵی کورد، ڕەنگە بڵێین هیچ کاتێک بەقەد ئەم ماوەیە نێوانی پارتی و یەکێتی گرژ و سارد نەبووە! بەجۆرێک وەک دەگوترێ هەردوو لا لە ئاستی باڵا ڕایانگەیاندووە، کە ئامادەی هیچ سازشێک نین، لەکاتێکدا ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەمیاندا هەن، پۆستی وەزارەت و پشکپشکێنەی بەرکەوتەکانی بەغدان، کە لە کۆی گشتیدا باسەکە نە بەرژەوەندیی باڵای میللەتە و نە پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی، بەڵکوو تەنها و تەنها دەستکەوتی حیزبین و هیچی تر.
ئاوڕێک بۆ ڕابردوویەکی نزیک
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، یەکێک لە پاڵنەرە بنەڕەتییەکانی یەکگرتنەوەی ئیدارەکان، هەڵڕژانی پارەیەکیی بێشومار و دەستکەوتی ماددی و پۆستی دەوڵەتی بوو لە بەغدا، کە بە بەراورد بە سەرمایەی کوردستان زۆر زیاتر و زەوەندەتر بوو؛ بۆیە هەر خێرا بڕیاریاندا پەرلەمانێکی کارا و حکومەتێکی یەکگرتوو دابمەزرێنن. دوای ئەوەش سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا، کە هەر بەجددی بووە مەترسی بۆ سەر پایە لەرزۆکەکانی حکومڕانیان، دیسان ناچاربوون خۆیان لەپەنای یەکدی حەشار بدەن و پێکەوە بمێننەوە. دوای ئەوەش قۆناغی شەڕی داعش و گەورەیی پرسەکە وای لێکدن نەپەرژێنە سەر شەڕەدەنووک و قینلەدڵی بەرانبەر بە یەکدی. بەڵام لە ئێستادا کە گۆڕەپانی کاری سیاسییان بۆ خۆیان مۆنۆپۆل کردووە، هیچ مەترسییەکیان لەڕێی خۆیان نەهێشتووە هەتا ببێتە پاڵنەری پێکەوەیی و ڕێککەوتن، بۆیە بێمنەتانە ماکینەی ڕاگەیاندنیان لە دژی یەکدی گەرم کردووە و لە ئاستێکی زۆر نزمدا لێدوانی ئاگرین لە دژی یەکتر دەدەن.
ئایا پارتی دووئیدارەیی دەوێت؟
بێگومان ئەوەی لەسەر زاری پارتی و میدیاکانیەتی، پاراستنی یەکڕیزی و یەکئیدارەییە، ئەمە لە ئاستی گوتاردا، بەڵام بە کردار چ لە بەغدا و لە هەرێمیش ئامادەی بچووکترین سازش نییە؛ نەسازانی پارتیش هێندەی پەیوەستە بە ناچارکردنی یەکێتی هەتا بڕیاری دووئیدارەیی و ماڵجیایی بدات، هێندە پەیوەست نییە بە بایەخی پۆستی وەزارەتێک یان دەستەیەک. خۆ ئەگەر دۆخی سیاسیی هەرێم هەر بەم چەقبەستووییەی ئێستا بمێنێتەوە، پارتی سوودمەندی یەکەمە، چونکە لە ئێستادا کۆی جومگەکانی حکومڕانی بەدەستەوەیە، ئەمە سەرباری پەیوەندییە دەرەکییەکان و سەرچاوە دارایی و مرۆییەکان.
زەرەرمەندی نمرە یەک
با وادابنێین کە پەیوەندییەکانی ئەم دوو هێزە هەر بەم دۆخە مۆلەقەییەی ئێستا، هەتا تەواوبوونی ئەم خولە پاسیفەی پەرلەمانیش بەردەوام دەبێت؛ ئایا پارتی چی زیانێک دەکات و یەکێتیش چی؟ بەدڵنیاییەوە لە وەها بارودۆخێکدا یەکێتی لەپاڵ ئەوەی خۆی داماڵیوە لە بەرپرسیاریەتی حکومڕانی، بەڵام لەولاوە ڕۆژانە بە دەیان ملیۆن دۆلاری لەو دۆخە دەستدەکەوێت، کە پارەکانی گومرگ و باجەکانی دەرامەت و خاجووبەرە و داهاتی فرۆکەخانە هیچی ناچنەوە نێو داهاتی گشتی حکومەت. لەولاشەوە پارتی لانیکەم دوو ئەوەندەی یەکێتی دەستدەکەوێت، ئەم باج و بارگرانییەک هەمووی لەسەر شان و ملی هاوڵاتیان بەشمەینەتی کوردستانن.
بەڵایەکی دیکەی سەر شانی میللەت، هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کارەکتەری نەخوێندەوارە بەپێی پێوەرەکانی سەردەم، بۆ نوێنەرایەتیی پەرلەمان چ لە بەغدا بێت چ لە هەرێم، کە بیرکردنەوەی خۆیان لە جوغزی کۆتوپێوەندی تەسکی حیزبی دەربازبکەن و ببنە کارتی بەهێزی فشار لەسەر سەرکردایەتیی هەردوو حیزب، کە ناچاریان بکەن بە ڕێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت؛ بۆیە هێندەی چاوەڕوانی هەڵکشانی بارگرژییەکان و تێکگیرکردنی نێزەی شەڕ دەکەین، هێندە ئومێدمان بە ڕێککەوتن و هاتنەئارای حکومڕانییەکی ڕەشید و خزمەتگوزار نییە.
هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینیان هێنا و پاشان هێوربوونەوەی دۆخی سیاسیی ماڵی کورد، ڕەنگە بڵێین هیچ کاتێک بەقەد ئەم ماوەیە نێوانی پارتی و یەکێتی گرژ و سارد نەبووە! بەجۆرێک وەک دەگوترێ هەردوو لا لە ئاستی باڵا ڕایانگەیاندووە، کە ئامادەی هیچ سازشێک نین، لەکاتێکدا ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەمیاندا هەن، پۆستی وەزارەت و پشکپشکێنەی بەرکەوتەکانی بەغدان، کە لە کۆی گشتیدا باسەکە نە بەرژەوەندیی باڵای میللەتە و نە پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی، بەڵکوو تەنها و تەنها دەستکەوتی حیزبین و هیچی تر.
ئاوڕێک بۆ ڕابردوویەکی نزیک
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، یەکێک لە پاڵنەرە بنەڕەتییەکانی یەکگرتنەوەی ئیدارەکان، هەڵڕژانی پارەیەکیی بێشومار و دەستکەوتی ماددی و پۆستی دەوڵەتی بوو لە بەغدا، کە بە بەراورد بە سەرمایەی کوردستان زۆر زیاتر و زەوەندەتر بوو؛ بۆیە هەر خێرا بڕیاریاندا پەرلەمانێکی کارا و حکومەتێکی یەکگرتوو دابمەزرێنن. دوای ئەوەش سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا، کە هەر بەجددی بووە مەترسی بۆ سەر پایە لەرزۆکەکانی حکومڕانیان، دیسان ناچاربوون خۆیان لەپەنای یەکدی حەشار بدەن و پێکەوە بمێننەوە. دوای ئەوەش قۆناغی شەڕی داعش و گەورەیی پرسەکە وای لێکدن نەپەرژێنە سەر شەڕەدەنووک و قینلەدڵی بەرانبەر بە یەکدی. بەڵام لە ئێستادا کە گۆڕەپانی کاری سیاسییان بۆ خۆیان مۆنۆپۆل کردووە، هیچ مەترسییەکیان لەڕێی خۆیان نەهێشتووە هەتا ببێتە پاڵنەری پێکەوەیی و ڕێککەوتن، بۆیە بێمنەتانە ماکینەی ڕاگەیاندنیان لە دژی یەکدی گەرم کردووە و لە ئاستێکی زۆر نزمدا لێدوانی ئاگرین لە دژی یەکتر دەدەن.
ئایا پارتی دووئیدارەیی دەوێت؟
بێگومان ئەوەی لەسەر زاری پارتی و میدیاکانیەتی، پاراستنی یەکڕیزی و یەکئیدارەییە، ئەمە لە ئاستی گوتاردا، بەڵام بە کردار چ لە بەغدا و لە هەرێمیش ئامادەی بچووکترین سازش نییە؛ نەسازانی پارتیش هێندەی پەیوەستە بە ناچارکردنی یەکێتی هەتا بڕیاری دووئیدارەیی و ماڵجیایی بدات، هێندە پەیوەست نییە بە بایەخی پۆستی وەزارەتێک یان دەستەیەک. خۆ ئەگەر دۆخی سیاسیی هەرێم هەر بەم چەقبەستووییەی ئێستا بمێنێتەوە، پارتی سوودمەندی یەکەمە، چونکە لە ئێستادا کۆی جومگەکانی حکومڕانی بەدەستەوەیە، ئەمە سەرباری پەیوەندییە دەرەکییەکان و سەرچاوە دارایی و مرۆییەکان.
زەرەرمەندی نمرە یەک
با وادابنێین کە پەیوەندییەکانی ئەم دوو هێزە هەر بەم دۆخە مۆلەقەییەی ئێستا، هەتا تەواوبوونی ئەم خولە پاسیفەی پەرلەمانیش بەردەوام دەبێت؛ ئایا پارتی چی زیانێک دەکات و یەکێتیش چی؟ بەدڵنیاییەوە لە وەها بارودۆخێکدا یەکێتی لەپاڵ ئەوەی خۆی داماڵیوە لە بەرپرسیاریەتی حکومڕانی، بەڵام لەولاوە ڕۆژانە بە دەیان ملیۆن دۆلاری لەو دۆخە دەستدەکەوێت، کە پارەکانی گومرگ و باجەکانی دەرامەت و خاجووبەرە و داهاتی فرۆکەخانە هیچی ناچنەوە نێو داهاتی گشتی حکومەت. لەولاشەوە پارتی لانیکەم دوو ئەوەندەی یەکێتی دەستدەکەوێت، ئەم باج و بارگرانییەک هەمووی لەسەر شان و ملی هاوڵاتیان بەشمەینەتی کوردستانن.
بەڵایەکی دیکەی سەر شانی میللەت، هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کارەکتەری نەخوێندەوارە بەپێی پێوەرەکانی سەردەم، بۆ نوێنەرایەتیی پەرلەمان چ لە بەغدا بێت چ لە هەرێم، کە بیرکردنەوەی خۆیان لە جوغزی کۆتوپێوەندی تەسکی حیزبی دەربازبکەن و ببنە کارتی بەهێزی فشار لەسەر سەرکردایەتیی هەردوو حیزب، کە ناچاریان بکەن بە ڕێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت؛ بۆیە هێندەی چاوەڕوانی هەڵکشانی بارگرژییەکان و تێکگیرکردنی نێزەی شەڕ دەکەین، هێندە ئومێدمان بە ڕێککەوتن و هاتنەئارای حکومڕانییەکی ڕەشید و خزمەتگوزار نییە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























