کۆشکەکانی بێفەرلی هیلز و هەژماری بەتاڵی مووچەخۆران
27/04/2026, 22:41 (GMT+1)
هەر کاتێک لە هەرێمی کوردستان باسی گەندەڵی و نادادیی دەسەڵاتی حیزبی پارتی و یەکێتی دەکرێت، ئیمە مانان بە جاش و خۆفرۆش و تێکدانی ئاساییش لە قەڵەم دەدرێن، هەزاران تۆمەت ناوزڕاندن و گرتن و کوشتن دەسەپێنرێت، لە کاتێکدا ژیانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە
مامۆستایان و مووچەخۆرانی ستەمدیدە بۆ وەرگرتنی چەند سەد هەزارێکی کەم، بە لێبڕین و دزینی شایستە داراییەکانیان، سەرما و گەرما دەکێشن لەبەردەم بانکەکان و ATM ه
حیزبییەکا شکۆشکێن دەکرێن، مووچەخۆران بونەتە قوربانیی سیستەمێکی داپلۆسەری بێ باک کە تەنها بیر لە پڕکردنی گیرفانی خۆی دەکاتەوە.
لە هەمان کاتدا دەسەڵات دەڵێت پارە نییە هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ڤێلایەکی ٣٠ ملیۆن دۆلاری لە لایەن دادگای دادی ئەمریکاوە بڵاو دەبێتەوە، گەر بەراوردکارییەک بکەین تا قەبارەی ئەم کارەساتەکەمان بۆ دەربکەوێت،
نرخی ڤێلاکە ٣٠ ملیۆن دۆلارە،نزیکەی ٤٥ ملیار دیناری عێراقییە.
لە بەرانبەر مووچەی ٦٠٠٠٠٠ هەزار بۆ هەر فەرمانبەرێک، تەنها پارەی ئەو ڤێلایە بەشی مووچەی زیاتر لە ٧٥,٠٠٠ مووچەخۆر دەکات بۆ مانگێک.
کاتێک بەغدا داوای ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی دەکات، دەسەڵاتی حیزبی و حکومەتی ماوە بەسەرچوو دەڵێت: داهات سفرە، بەڵام تەنها پارەی ئەم کۆشکە بەرانبەرە بە ٤٠٪ی تەواوی ئەو داهاتە مانگانەیەی کە حکومەت نکوڵی لێ دەکات.
سەیرە بۆ کڕینی ڤێلا و کەناڵی ئاسمانیی زەبەلاح و کۆمپانیا و زانکۆ ئەهلییەکان پارە لە خۆڵ زیاترە، بەڵام بۆ مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران و مامۆستا داهات بوونی نییە، ئەم نوخبە سیاسییە دەیان ساڵە خاک و وڵات و ژێرخان و سەرخان بۆ بەرژەوەندیی تاکی خۆیان و پاراستنی سەروەت و سامانی دوو بنەماڵەی فەرمانڕەوا بەکار هێناوە، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان تەنها سەرەتایەکن بۆ دەرخستنی ئەم ڕاستییە تاڵانەی کە خەڵکی کوردستان پێوەی دەناڵێنن
مەحوی دەڵێت: (شوکور هۆشیارە مەحوی تێدەگا دونیا خەراباتە) چیتر نابێت میللەت بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەم هەموو زوڵم و ستەمەی دەیان ساڵە بە ئاشکرا و پەنهان لە لایەن سیستەمی حیزبیی پارتی و یەکێتییەوە دەکرێت، کاتی ئەوە هاتووە بپرسین: تا کەی دەبێت نەوەکانی ئێمە باجی کۆشکەکانی بێفەرلی هیلز بە برسیێتی و بێ مووچەیی بدەن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























