گەندەڵیەكانى ما فیا گەورەكەى وەزارەتى كارەبا (هاوتای مه‌سعود بارزانی)یاسین سد ی‌ق
02/02/2011, 12:00 (GMT+1)

من به‌ڵێنده‌رێکی راکێشانی قابلۆو دانانی گۆره‌ری ناو باڵا خانه‌کان بووم، رۆژانه ئاشنا بووم به کارهگهندهڵ و وناشرینهکانی به‌شی قابلۆوات دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی مامه‌ڵه‌کانمان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شکردن به‌شی هونه‌ری ره‌وانه‌ی به‌شی قابلۆوات ده‌کراین بۆ دانانی سه‌رپه‌رشتیار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک پرۆژه‌که به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رپه‌رشتیار ده‌بێته برا بهشت له پرۆژه‌که، چونکه پێت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کاره‌کانت فرقه‌ی هونه‌ری خۆم بیکات ئه‌وا لیژنه‌ی استیلامیش کاره‌کانیان به دل ده‌بێت و لێت وه‌رده‌گرن، سه‌ره‌ڕای هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین شێر‌و ڕێوی بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌کی تریشه‌وه بڕێک پاره‌ی تری بداتێ وه‌ک دیاری، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار به‌سه‌ر من و هاوهڵکارهکانم هاتووه له لایه‌ن هه‌ندێک له ئه‌ندازیار و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌که به‌ناوی (فاتمه جه‌وهه‌ر،حاجی ایوب، نه‌سرین، م.زه‌که‌ریا، فه‌رمان، ایمن ، زاوا به زۆریهكانى فاتمه .......هه‌ندێکی تریش هه‌ن بۆ جاری دووه‌م ناویان دێت) ئه‌مانه زۆر به ئاشکرا پێت ده‌ڵێن برۆ لای هه‌ڵۆ و کۆمپانیای سویدی بۆ کێبڵات مه‌واده‌کان بکڕه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار شکاتمان کردووه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی کاره‌بای هه‌ولیر سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه، به‌ڵام هیچ لێکۆڵینه‌وه‌کیان له‌گه‌ل نه‌کرا بۆیه گومانی زیاترمان هه‌یه که جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر شریکه له‌گه‌ل فاتمه‌خان به‌جۆرێک ئه‌مساڵ چه‌ندین جار توشی گرفتی زیاتریان کردین به‌هۆی داواکردنی بری پاره‌ی زیاتر، پێده‌چێت منافه‌سه‌یان له‌سه‌ر کرینی ڤیلا بێت له گوندی ایگالی رۆزالین ستى له نێوان خۆیان.
سه‌رۆکی به‌شی قابلۆوات له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی به‌رچاوی پارتی ده‌سه‌ڵاته‌و هەموو ئەندازیارەكانیش پارتین چونكە خێره‌كه له‌و حزبه‌دایه زۆر یارمه‌تی فه‌رمانبه‌ره حزبیه‌کانی ده‌دات ، و بۆ ایفادکردنیش تهنهاناوی ئه‌وان ده‌نووسێت له گه‌ڵ خۆی (ئاخر قه‌ت بووه ژنێکی به‌دین و مووسلمانی وه‌ک خۆی ادیعای بۆ ده‌کات به‌ته‌نها بچێت بۆ اوروپا ئه‌گه‌ر پاره چاوه‌کانی کٶرهنهکردبێت)
له هۆبه‌ی قابلۆوات ئامێری پشکنینی قابلۆ هه‌یه واته TEST VAN بۆ دیاریکردنی شوێنی گرفته‌کان به‌کاردێت به پاره‌یه‌کی زۆر کراوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کار ئاسانی و ههڵنهکۆڵینی جاده و رهسیفهکانی ناو شار، به‌ڵام هه‌ندێک له ئه‌ندازیاره پسپۆر‌و شاره‌زاکانی ئه‌و ئامێره وه‌ک کاک حاجی ئێواران دوای ده‌وامی فه‌رمی به‌کاری ده‌هێنن به‌ناوی هه‌ق ده‌ستی و ماندووبوونه‌وه بری ٢٠٠٠ $ تا 3000$ بۆ هه‌ر پشکنینێک وه‌رده‌گرن له خاوه‌ن پرۆژه‌کان .
ئامێره‌کانی هۆبه‌ی چاکردنه‌وه‌ی ٢ی کاره‌با وه‌ک سه‌له‌و کرێنه‌کانی له خزمه‌تی دزه گه‌وره‌که‌ی قابلۆواته ئاره‌زوو خان له‌گه‌ل ئه‌رزی لێدانی فیده‌ره‌کان به‌هۆی بێستوون ئه‌حمه‌دی برایه‌وه که ئه‌وسا به‌رپرسی هۆبه‌ی ٢ بوو به‌هۆی ئه‌م دزیه‌وه گواستراوه بۆ به‌رپرسی هۆبه‌ی ٣ له جیاتی لادان و سزادانی.
گه‌نده‌ڵیه‌کی تری هۆبه‌ی قابلۆوات ئه‌وه‌یه که چاودهپۆشین له خراپی جۆری ئه‌و قابلۆ یانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن له پرۆژه‌کان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێت ده‌ڵێن برۆ له کۆمپانیای سویدی بۆ کێبلات قابلۆکهت بکره له بری ئه‌مه‌ش کۆمپانیا چه‌ند گه‌شتێکی خێزانی بۆ لێپسراوی هۆبه‌ی قابلۆوات و جێگر‌و شه‌ریکه دزه‌که‌ی حاجی رێکخست بۆ تورکیا و له هه‌ر مه‌ترێک قابلۆ بری ٥ $ دۆلار ده‌دات به جه‌نابیان و ده‌ڵێن دوو ڤیلاش له ڤیلاکانی ده‌روازه‌ی شار به دیاری دراوه‌به لێپرسراوی هۆ به‌و جێگره‌که‌ی.
چاوپۆشین له ناته‌واوی شوێنی محویلهکانی ناو باڵاخانه وهۆتێلهکان چونکه له له‌لایه‌ن سهپهرشتیارهکهوه جێ به‌جێ ده‌کرێت.
خواردن و دزینی پاره‌ی کرێکار به جۆرێک ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ک پێویستی به ١٠ کرێکاربێت بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ به‌ڵام ئه‌وان ٢٥ کرێکار ده‌نووسن واتا پاره‌ی ١٥ کرێکار بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ ده‌دزن و خۆشیان به دیندار و موسلمان پیشان ده‌ده‌ن.
لە كۆتاییدا بە ئەندازیار حسین حمد قادر دەڵێم من بەڵێندەرێكم لەبەر ئەو گەندەڵیانەى قابلۆات كارم نەماوە بۆیە داوا دەكەم بە زوترین كات لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت, ئەگەرنا من بەردەوام لەم سایتە ئازادە بەڵگەكانم بڵاودەكەمەوە تەنانەت لەسەر جەنابیشت.
گەورە دزەكانى وەزارەتى كارەبا ئەندازیار فریاس و ئەمیرن ، بەڵگەم هەیە چەندین دەفتەر دۆلاریان لە كۆمپانیاكان وه‌رگرتووه( که خۆم یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی داوام لێکراوه)، لە برى كارئاسانیكردن و وه‌رگرتنی پرۆژه‌یه‌ک ، بەڵگەش بۆ ئەمە باڵەخانە زەبەلاحەكەى دروستیان كرد لەسەر جادەى كوران .
ماویه‌تی....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















