فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى چاوەرێى ڕەحمەتى مەڵبەندى (1) ئایا بازەكە لەسەرشانى كێدەنیشیتەوە بیكات بەبەرێوەبەرى گشتى؟
14/04/2012, 12:00 (GMT+1)
دیارە دەڵێن یەكیتى نیشتمانى كوڕى ڕوژە بەلام ئەم قسانە بوئیستا تەنها بلقى سەر
ئاوە یەكیتى نیشتمانى ئیستا تەنها پیرە پیاویكى خەلەفاوە خەلوەتگەى پیرى چاوەرێیەتى كە لەژیر سەرى كادێرەكانیەوە
یەكێتیەك كەخاوەنى كەسانى ڕابردوو پاك و خاوەن ئەقڵ و جەماوەر بوئاواى بەسەر هات كەنەتوانێت پزیشكێكى خاوەن ڕابردویەكى پاك و جەماوەرى دەست بكەویت كەبیكاتە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى ئیستا
ململانێیەكەى توند دروست بووە لەناو كادێرەكانى یەكیتى كێ كاندید یان بیت بۆئەم پوستە دیارە دانانى ئەوكەسە لەسەربنچینەى لیهاتویى نیە بەڵكو لەسەر بنچینەى ملكەچى یە بۆ كادیرەكانى حزب چونكە ئەم پوستە یەكیتى خۆى بەخاوەنى دەزانیت تادیت مللملانیەكە توندتر دەبیت لەسەر بنچینەى كێ لەناو حزبدا پشتیوانى زیاترە تا بازەكە بەسەر شانیەوە بنیشێتەوە بەڵام لەهەموى سەیرتر ئەوەیە چەند كادێریكى یەكێتى پێداگرى دەكەن كەكەسیك ببەنە ئەوجێیە كەگرنگ نیە ڕابردوى چیە لەكاتى بەعسدا چیبووە تەنها ئەوەگرنگە وەك دەڵێن سوار ملى بن چیان بویت پێى بكەن لەملشكاندنى فەرمانبەران و نەیارەكانى ئەم چەند كەسە واتە بەكارى دێنن بۆكارى شەخسى نەك بۆكارى چاكەو ڕوى یەكێتى پێ سپى بكەن وەئەویش بڕیارى داوە ئەگەر ئەم كارەى بۆبكەن بەتەواى ملكەچیان ئەبێت .
نەگبەتى یەكێتى نیشتمانى لەوەدایە كەچەند كادێریكى خۆى خیانەتى لێدەكەن و پشتگیرى ئەم جۆرە ئەكەن كەئەمە لەبەر
دڵسۆزى نیە بەڵكو لەپاڵ ئەم پیاوەدا شوێن و پێگەى خویان بپارێزن ئەمیش بەڵێنى پێداون هەرچیان بوێت بۆیان بكات ئیتر گرنگ نیە یەكێتى نیشتمانى چەند خەڵكى لێى دور ئەكەوێتەوە و توشى شكستى ئەكات هەموو تەندروستى ئەم چەند كادێرە
خۆفرۆشە ئەناسێت كەئامادەن بۆ بەرژەوەندى خویان یەكێتى بەسكرتێرەكەشى یەوە بفرۆشن هەمووكۆمیتەكان ئەم كادێرە خۆفرۆشانەش ئەناسن كەدووئوەندەى نەیارەكانى یەكێتى ئەمانە زەرەرى لێداون و خەڵكى لێدور خستونەوە بویە دەڵیم تكا لەهەموو كارمەندوو پزیشكە بەڕێزەكان دەكەم كەنەهێڵن فەرمانگەى تەندروستى ببێتەى شوێنى ململانى حزبى چونكە ئەو شوێنە پەیوەستە بە چاكردن و گەیاندنى باشترین خزمەت تەندروستى بۆهاولاتیان نەك خزمەت بەكادیرانى حزب بەرێز
مەڵبەندى رێكخستنى (1) سلیمانى باكادێرەكانت لەمەزیاتر خوڵ نەكەنە چاوتان و فریوتان بدەن تائەو
تۆزە دەنگەى ماوتانە ئەویش نەڕوات وەك بەڵێنتان دابوو لەكۆنگردەدا كەبگەڕێنەوە بۆدەنگ و ناو جەماوەر چونكە وەك دەڵێن
مریشك خۆى خۆڵ نەكات بەسەرى خۆیدا كەس نایكات ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























