<

كورە شەهیدانى باڵەكایەتى هەرەشە دەكەن...!؟

14/12/2009, 12:00 (GMT+1)
دواى ئەوەى هەڵبژاردنى 15 تەمووز كۆتایى هات و لیستى كوردستانى و كاندیدەكەى لە لایەن خەڵكى باڵەكایەتى ریسوا كران ، كورە شەهیدانى باڵەكایەتى بەر لە هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردنیش بێدەنگیان هەڵبژارد وەك وەفایەك بۆ خوێنى باوكیان و لایەنگرى هیچ لیستێكیان نەكرد بە لیستى كوردستانیشەوە ...بەڵام ماوەیەكە دەنگۆیى ئەوە لە ناو كورە شەهیداندا بڵاو بۆتەوە كە پێویستە بێدەنگى كۆتایى پێبهێنن ... ئەمە و سەرەراى هەرەشەكردنى چەند كورە شەهیدێك لە بەرپسانى مەڵبەند و ئاگاداركردنەوەیان لە رەفتارە ناشرینەكانیان سەبارەت بە كورە شەهیدان.. ... وا پێشبلینى دەكرێت ئەمجارە بەشێك لە وكورە شەهیدانە ببنە یەكێك لە چالكوانانى بزوتنەوەى گۆران و كاریان لە گەڵبكەن ، بەر لە هەڵبژاردنى كوردستانیش ئەم داواكاریەیان پێشكەشكرابوو بەڵام ئەون رازینەبوون .... ئەگەر بێتوو وەها كارێك ئەنجامبدەن مەڵبەند و كۆمیتەكانى باڵەكایەتى سوك و ریسوا دەبن هەروەك و چۆًن ئێستاش ریسوا بوونە ......بە پێیى چەند زانیاریەك ئێستا ئەم كۆمەڵە كورەشەهیدانە خەریكى خۆرێكخستن و نیازیان وایە گورزێك لە بەرپسە گەندەڵەكانى یەكێتى بدەن .... دیارە كورە شەهیدانى یەكیبَتى زۆربەیان رۆشنبیر و هەیانە نوسەر و رۆژنامەنوس ... بەڵام بەداخەوە یەكێتى لایان لێ ناكاتەوزە...... وا چاوەروان دەكرێت خۆیان رابگەیەنێن لە ژێر ناونیشانێك و خۆیان یەكلاى بكەنەوە .... بە پشتیوانى خودا لە چەند رۆژى داهاتوودا هەواڵى زۆرتر سەبارەت بەو كورەشەهیدانە دەیانخەینە بەرچاوى راى گشتى...



هاورێى كورە شەهیدێك_چۆمان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان