به هۆی نه‌بوونیه‌وه، 3 ئه‌فسه‌ری زێره‌ڤانی پارتی دیوار به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوخیت!
09/11/2010, 12:00 (GMT+1)

له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو 3 ئه‌فسه‌ری زیره‌ڤانی سه‌ر به لیواكه‌ی ئه‌كره‌م دیكونی، به هۆی نه‌بوونییه‌وه، بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند دینارێكی بریمه‌ر بۆ منداڵه‌كانیان، چونه‌ته كاركردن وه‌ك كرێكار له دروست كردنی بینایه‌كی ئه‌هلی ، له نزیك پاركی مناره له هه‌ولێرو، له‌كاتی ئیشكردندا دیوارێكی به‌رزی ئه‌و بینایه ده‌ڕوخیت و، ئه‌و 3 ئفسه‌ره‌ی زیره‌ڤانی پارتی، كه یه‌كیان ملازمی دوو نه‌جمه‌و ئه‌وی دووه‌میان ملازمی یه‌ك نه‌جمه‌و ئه‌وه‌ی 3 هه‌میان وه‌كیل واته نائیب زابت بووه‌و، به خه‌ستی بریندارن و، تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و 3 ئه‌فسه‌ری پارتی له نهۆمی شه‌شه‌می نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شاری هه‌ولێرن وباری ته‌ندروستیان زۆر خراپه!
پارساڵیش به هۆی نه‌بوونیه‌وه پیشمه‌رگه‌یكی زێره‌ڤانی به‌ناوی سه‌ردار نه‌جه‌مه‌دین له شاوه‌یسی سه‌ربه هه‌ولێر، به هۆی كه‌مده‌ست و ئاڵۆزی ژیان و نه‌دانی پاره‌ی كاره‌با و مولیده‌و نانه‌وخانه‌كان، به یه‌ك گوله خۆی كوشت!
ئه‌مه‌و له كاتیكدائه‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگانه‌ی پارتی به هۆی نه‌بوونی كرێكاریان كردووه، كه سیروان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی له سۆپه‌رماركیتی ماجیدی مۆڵ بایی 7 ملیۆن دۆلار ئه‌ڵماسی كڕیوه‌و، سه‌میری كوڕی عه‌بدولموهه‌یمه‌ن سه‌عاتیكی ڕۆلێكسی به ٥ ده‌فته‌ر دۆلار كڕیوه!
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش مه‌سعود بایی 50 ده‌فته‌ر دۆلار ئاسكه كێوی بۆ باخه‌كه‌ی له‌سه‌ری ڕه‌ش كڕیوه!
ئه‌مه‌ش وینه‌ی شه‌هید سه‌رداره كه به هۆی نه‌بوونیه‌وه خۆی كوشت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















