بەشداری ئازادیخوازانی کەنەدا لە خۆپیشاندانی بەردەم کۆشکی سپی لە واشینگتۆن
21/03/2011, 12:00 (GMT+1)
لەدرێژەی ئەو چالاکیانەی ئازادیخوازان لە ووڵاتی کەنەدا، بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان ئەنجامی دەدەن ، ژمارەیەک لەو ئازادیخوازانە، لەشاری تۆرۆنتۆ و دەوروبەری دوای برینی نزیک بە ٨٠٠ کیلۆمەتر و١٠ کاتژمێر بەسواری ئۆتۆمبیل رۆژی 18 ی ئازار گەیشتنە واشینگتۆن بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردی بەردەم کۆشکی سپی .
خۆپیشاندەران داوایان له‌حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش كردوه (كه به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیاره له راهێنان و مه‌شقپێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، رێگه نه‌دات ئه‌و هێزه ئه‌منییانه به‌كاربهێنرێن بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی. ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: ساڵانه بودجه‌یه‌كی زۆر له پاره‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی خه‌رج ده‌كرێت بۆ مەشقكردن بە ھێزە ئەمنیەكانی عێراق و هه‌رێم، بەڵام ئەوان نایانەوێت ئەو پارەیە سەرف بكرێت بۆ كڕینی گولە و تەقەمەنی بۆ كوشتنی جەماوەر لە كوردستان، جێی ئاماژه‌یه ره‌وه‌ندی كوردی داواكارییه‌كانیان له یاداشتێكدا كۆكرده‌وه و ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) و لیژنه‌ی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا كرد.)
جێ ی ئاماژەیە، کە بەشداری ئازادیخوازانی کەنەدا، بە شیعار و ووتاردان ،گەرم و گوڕی زیاتری بەو خۆپیشاندانەدا و حەماسی خۆپیشاندەرانی زیاتر کرد، هاوکات سەرەتایەکی باش بوو لە کاری هاوبەشی ڕاوەستانی رەوەندی ئازادیخوازی کوردستان لە باکوری ئەمریکا، بۆ پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ناساندنی سیاسەتی سەرکوتی دەسەڵات لە کوردستان بە دنیایی دەرەوە.
http://www.youtube.com/watch?v=P-Glnjsmd50&feature=player_embedded
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























