<

حزبى شیوعى كوردستان و دوڕیانێكى ترسناك !؟

24/05/2014, 12:00 (GMT+1)
حزبى شیوعى كوردستان و دوڕیانێكى ترسناك !؟
لە ماوەى چەند سالى ڕابردووحزبى شیوعى كوردستان بە شێوەیەكى زۆر ترسناك بەرەو هەڵدێر هەنگاو دەنێ و ئاستى جەماوەرى سال لە دواى سال و هەڵبژاردن دواى هەڵبژاردن بەشێوەیەك دابەزینى بەخۆوە بینیوە كە ئەوانەى بەرپرسن لەو كارەساتە هیج بیانویەكیان بە دەستەوە نەما بۆ پەردە پۆش كردنى ئەو شكستە گەورەو پڕ لە شەرمەزاریە چونكە داتاكان زۆر بەڕونى قەبارەى ئەو كارەساتەمان پێ دەڵێن و ژمارەى دەنگەكان لە زۆربەى ناوچەكان رەنگدانەوەى ژمارەى ئەندامان و دۆستان و جەماوەرى حزب نین ,لە هەلبژاردنى سالى 2009 بۆ یەكەم جار لە مێژووى حزب ئەندامان و جەماوەرى حزب دەنگیان بۆ حزب نەبوو كە ئاماژەیەكى زۆر واتا دار بوو بۆ سەركردایەتى حزب كە بنكەى حزب چیتر ڕازى نیە بە و سیاسەتە دۆڕاوە ى كە پەیڕەو دەكرێ بەڵام جێگاى داخە نەك هەر بە خۆداچونەوە نەكرا لە لایەن ئەوانەى بەرپرسن لەو شكستە بەڵكو برینەكانیان قوڵتركردەوە لە ڕێگاى وەدەر نانى خەڵكى تێكۆشەرو بردنەپێشى خەلكى لە چەشنى خۆیان ,لە دوا هەڵبژاردن كە لە 30-4-2014 ئەنجام درا بۆ چوارەمین جار كارەساتەكە دووبارە بوەوە كە ئەو جارە قەبارەكەى بەشێوەیەك گەورە بوو بە هیچ شیوەیەك پەردە پۆش نەدەكراو تاكو ئێستاش وەڵامى ئەو دۆڕانە گەورەیەیان بۆ خەڵكى خۆیان ڕوون نەكردۆتەوە .
پێم وایە سەركردایەتیەك لە دواى ئەو هەموو دۆڕانەى كە دوچارى حزب بوەوە هیچ هەڵوێستێكى نەبوو بۆ چاكسازى و بە خۆداچونەوە ئیتر لە مەو دوا هیچ شەرعیەتیكیان نامێنێ ئەوەش دەخوازێ قاعیدەى حزبى بارە هەرە گرانە كە بخەنە ئەستۆى خۆیان و حزب رزگار كەن لەو قەیرانە ترسناكەى كە تێیكەو توە لە ڕێگاى خۆڕێخستنەوەوفشارى توند لە سەر دەستڕۆیشتوانى ناو حزب و ئامادەسازى بۆ كۆنگرەى نائاسایى بە بە شدارى كوڕە دڵسۆزەكانى حزب كە رازى نەبوون بەو سەركردایەتیە و سیاسەتە سەقەتەى كە پەیڕوى دەكات ,لێرەدا دەبێ سەركردایەتى ئەگەر دلسۆزن بۆ حزب هاوكار بن بۆ ئەنجام دانى ئەو پڕۆسەیەوباوەش بكەنەوە بۆ گۆڕانكارى لە پێناو گەڕانەوەى شكۆى حزب و ئاشت بوونەوە لەگەل جەماوەرەكەى .
هەر لەم ڕوە پێم وایە حزبى شیوعى كوردستان دەكرێ ڕۆلێكى زۆر كاریگەر بگێرى لە سەر گۆڕەپانى سیاسى كوردستان لە ئەنجامى بوونى دەیان كێشەى زۆر ترسناك كەڕۆژانە دوچارى خەڵكى بەشمەینەت دەبێتەوە و ببێتە بەرگریكارێكى سەرسەخت لە خەڵك .
زۆر جێگاى داخە لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردوو حزبى شیوعى كوردستان سەنگەرى ڕاستەقینەى خۆى بەرداو خەڵك لە دۆڵێك و سیاسەتى حزب لە دۆڵێكى تر بوون ڕۆژانە دەیان پێشیلكارى و گەندەڵى و دەمكوت كردنى خەلك ودەست بە سەر داگرتنى مولكى گشتى زۆر و زۆرى تریش لە پێشیلكاریەكان هەبوون بەڵام ئێمە نەبووین بۆیە خەڵكیش تۆ ناخوێنێتەوە كاتەك پڕۆسەیەكى هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت,ئیستاش لەو تەنگژە ناخۆشەى كە حزبى شیوعى كوردستان تێى كەوتوە بەرپرسیارێتى هەر تاكێكە لە ناو حزب لە هەر ئاستێك بێت لە بنكە تا سەركردایەتى حزب رزگار كەن بەر لە وەى خراپتریش رووبدات .
نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیادنى حزب و گەل
هەموو یەك دەنگ و یەك دەست لە پێناو رزگار كردنى حزبى شیوعى كوردستان !

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان