ده‌بابه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕیکه‌وتن
22/04/2011, 12:00 (GMT+1)
به پیی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئێستا به ده‌ست گه‌یشت ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌بابه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به رێکه‌وتوون ، هه‌واله‌که ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه که ئه‌م هێرشه‌یان پلانێکه بۆ لێدانی باره‌گاکانی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ، هاوکات چه‌ند که‌سێك هه‌ن ده‌بێت ده‌ستگیر بکرێن ، ئه‌وانه‌ی که نێردراوون ده‌مامك ڕه‌شه‌کانی هێرۆ ڕابهریانن و به‌فه‌رمانی دکتۆر به‌رهه‌م و هێرۆخان کراوه و ئه‌وان کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی دیان تێکه‌ڵ به‌م سوپا گه‌وره‌یه کردووه ، هه‌واڵه‌که تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێك له‌وانه کوردی تورکیا‌و سوریان ، به‌و شیویهیش ده‌چن که هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو شتێک به نیازی خۆیان پاك بکه‌نه‌وه ، ئه‌م هه‌واڵه کاتێکه که ئێستا ده‌بابه‌کان به‌ڕیوه‌ن بۆ هه‌ڵه‌بجه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























