لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن دو ملیار دینار لە بانكى فیدڕال لە هەولێر دیارنەماوە
08/12/2010, 12:00 (GMT+1)

كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەیاند: بە پێە ئەو زانیاریانە و ئەو بەدواداچوونانەى كردوومانە لە بانكى فیدڕاڵ لە شارى هەولێر دو ملیار دینار ونبوە بۆ ئەم مەبەستەش پرسیارم ئاڕاستەى وەزیرى دارایى كردوە كە لە راستى و دروستى دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدڕال ئاگادارم بكەنەوە و كێش لە پشت ئەم كاریەوە و لایەنە كەمتەرخەمەكان كێن؟
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان داواشى كرد لەماوەى یاسایى كە دوهەفتەیە وڵامم بدرێتەوە .
سکرتێرى رۆژنامەوانى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















