سەرۆكی شارەوانی دارەتوو حەقە لەسێدارەبدرێت نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان
27/06/2011, 12:00 (GMT+1)
دوای ئەوەی لەڕێگای هێندێك چالاكوان و ڕۆژنامەنوسەوە كەمپینَك رێكخراوە بەمەبەستی دادگایی كردنی بارزان عوسمانی سەرۆكی شارەوانی دارەتوو ئێمەی خەڵكی دارەتوو بەهەموو چین وتوێژەكانەوە پشتگیری خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو كەمپینەو داوای دادگایی كردن و موحاسەبەكردنی دەكەین بەڕێز سەرۆكی هەرێم ئەو بەرپرسەی دارەتوو بەڕیگای نایاسی دوور لەهەمووبنەماو پڕەنسیپێكی مرۆی بۆتە دەوڵەمەنترین كەسی نێو پارتی بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن نوێنەرێكتان بنێرن بۆدارەتوو موتابەعەی موڵك و سەروەت و سامانەكەی بكەیت لە هەر كەسێكی دارەتوو بپرسی بۆت ڕوون دەبێتەوە كە بارزان عوسمان چەندین ڕیزە دووكان و شوقەو بەنزینخانەی لەسەرخۆی تاپۆكردوە لەسەرحیسابی خەڵكی هەژاری دارەتوو پێش ساڵی 2001 بارزان خاوەنی تەنها تەكسیەك بوو ئیستاش لەسایەی حوكمڕانی حیزبەكەی ئێوە بۆتە گەندەڵترین كەسی حیزبەكەتان بەرێز سەرۆكی هەریم ئێمە پشتگیری جەنابتان دەكەین بۆ ئەو ڕیی وشوێنە یاسایەی كە گرتوتانەبەر هیوادارم تیایدا سەركەوتوو بن بە ڵپێچنەوەو موحاسەبەكردنی سەرۆك شارەوانیەكانی هەولێروو دەوروبەری ئێمە پێمان وایە بۆ كەم كردنەوەی گەندەڵیەكان و گەڕانەوەی موڵك وماڵی خەڵكی پێویستە جەنابت لە قۆناغی دووەمی چاكسازیەكە دا لە سەرۆكی شارەوەنیەكانەوە دەست پێبكەن بەتایبەتی سەرۆك شارەوانی دارەتوو زۆر زاڵمانە گەندەڵی ئەنجامداوە بۆیە بەپێویستی دەزانین داوا لە بەڕێزتان بكەین فەرمانی گرتنی ئەو سەرۆك شارەوانیە دەربكەن تاكوو ببێتە نموونەیەك بۆ گشت گەندەڵكاران كەبەبێ هیچ پاساوێك بونەتە ملیارنێری ئەو مەملەكەتە ،دڵنیاین بۆڕیفورم كردن و چاكسازیكردنەكەت پێویستە بە زووترین كات ئەو سەرۆك شارەوانیانە دادگایی بكرێن لە سەروی هەمویانەوە بارزان عوسمان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















