پارتی لەسەحبكردنەوەی تانەكان لەكەركوك یەكێتی نەخوێندەوە
03/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەك لەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێیوتین كە پارتی لەگەڵ لیستی عیراقیە بەبێ رای یەكێتی رێكەوتووە لەسەر سەحبكردنەوەی ئەو ئەو تانانەی كە هەن لەسەر لیستی عیراقیە لەكەركوك و بەتایبەتی حەویجە بەوەی كە تەزویر كراوە و هاوپەیمانی بەڵگەی لایە.
سەرچاوەكە وتی: یەكێتی لەو تانانەدا بردنەوەی مسۆگەر كردبوو، بۆیە ئەنجامەكانی كەركوك دەگۆڕا بەڵام پارتی دەیزانی كە ئەو تەغەیرە لەدەنگەكان دا لە قازانجی نیە بۆیە بێ ئەوەی حساب بۆ یەكێتی بكات تانەكانی رەتكردۆتەوە.
رەتكردنەوەی تانەكانی لەلایەن پارتی یەوە لەدوای رەتكردنەوەی تانەكانی دێت لەرۆژی 27/4 لەموسڵ لەسەر لیستی عیراقیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















