<

بەیان نامەی كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان

25/01/2012, 12:00 (GMT+1)
. بەیان نامەی كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان
جەماوەری خۆراگری كوردستان
رێكخراوە سیاسی و مەدەنیەكان.
ئەمرۆ كوردستان و عیراق بە كاتێكی زۆر هەستارو ناسكا گوزەر دەكات، لەلایەك كێشەی نێوان شیعەو سونە، لەلایەك خۆدزینەوەی لایەنە سیاسیە باڵادەستەكانی عیراق لە جێبەجێنەكردنی مادەی (140) دەستورو لەلایەك پێكهاتنی كابینەی حەوتەمی حوكمەتی هەرێمی كوردستان لەم كاتە هەستیارەی كە بەرەوساڵ یادى 17 شوباتی خوێناوی دەگوزەرێین ،ئێمە كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان داوا لە سەرجەم رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەرجەم ئازادی خوازانی كورد دەكەین بالەو یادەدا مانگرتنی سەرتا سەری راگەیەنین بەرامبەر بەو تاوانەی كەلەو رۆژەدا كرا دژ بە ئازادی خوازانی كوردستان و شاری هەڵمەتوو قوربانی با هەموومان دەست لەناو دەست كەین تا دەسەڵاتی هەرێم نا چاركەین سەرجەم داواكاریەكانی خەڵكی كوردستان و مەیدانی سەرای ئازادی جێبەجێ بكات و تاوان بارانی 17 شوبات رادەستی دادگایەكی بێلایەنی خۆماڵی بكات ، تا بریاری یاسایان بەسەردا بسەپێنرێ كەس لەسەروو یاساوە نەبێت. وەداوا لەسەرجەم هێزی پێشمەرگە و هێزی ناخۆ دەكەین هەروەك چۆن بەرپرسیارن لە دابین كردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان ئاواش ببنە پارێزەری مافەكانی هاوڵاتیانی كوردستان . داوا لە هەردوو هێزی زێرەڤانی و بەرگریی وفریاكەوتن دەكەین باوەك ساڵی پار نەیەنەوە بەگژ داخوازیەكانی خەڵكی كوردستان. خۆتان دەزانن كە دەسەڵاتدارانی هەرێم جۆن ئێوەیان جیاكردۆتەوە لەئیمتیازاتی مووچەكانتان و پلەكانتان. برایانی زێرەڤانی خۆشەویست ئێوە بەشێكی دانەبراون لەرۆڵە دڵسۆزەكانی ئەم گەلە باچیتر نەتانكەن بەگژ براكانتاندا باچیتر لەماوەی دوو سەعاتدا نەتان گەیەننە شاری سلێمانی وبتانكەن بەگژ خەڵكی ئازادی خوازی ئەو شارەدا ئەوەتا لە ئیمتازاتا كەس نیە بەرگریتان لێبكات لەسەر مافە فەو تاوە كانتان. ئێوەش ئەی رۆڵە بە ویژدانەكانی بەرگریی و فریاكەوتن باوەك ساڵی پار نەتان هێننە سەر خەڵكی ئازادی خواز بە سۆندەو دارەوە ماوەی (62) رۆژ ئێوەیان بەسەرماو گەرما وەستاندبوو دژی ئازادی خوازان ئێوە رۆڵەی دڵسۆزی ئەم گەلەن ئێوەش وەك هەموو هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە بەشخوراون ئەوەتا ئێوەشیان بە پاسەوانی پلەدوو داناوە لەروی ئیمتیازاتەوە داواكارین مەبنە دژ بەئازادی خوازانی گەلەكەتان. ئێمە بۆ بەرگری لە مافی سەرجەم هاونیشتمانیان داخوازی پێشكەش دەكەین ئێوەش توێژێكی بەشخوراوی گەلەكەمانن.ئێمە داواكارین دەسەڵات بەخۆیدا بچێتەوەو سیستەمی گەندەڵی وپاوانخوای بگۆرێ بۆ سیستەمی ئازادی و دیموكراسی راستەقینە و دەستاو دەستكردنی دەسەڵات بەشێوازی دیموكراسیانە، دەست بەرداری سیستەمی چەق بەستووی ئێستا بێت...

بژی ئازادی بژی دیموكراسی

كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان
24/1/2012
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان