<

ڕونكردنەوەیەك بۆ رای گشتى ... وەڵامێك بۆ دیار ئەحمەد مەجید

17/06/2011, 12:00 (GMT+1)

دیار ئەحمەد لە15/6/2011 ڕونكردنەوەیەكى لەسایتى كوردستانپۆست بڵاوكردۆتەوە بەمەبەستى ئەستۆپاكى خۆى، لەو ڕونكردنەوەیەدا زۆر شارەزایانە خۆڵ دەكاتە چاوى خوێنەرەوە، بۆیە بەپێویستمانزانى وەك ئەنجومەنى نوسینى هۆنیاو كۆمپانیاى كتێب ئەم ڕونكردنەوەیە بۆ رایگشتى بڵاوبكەینەوە، هەڵبەت وەڵامێكیشە بۆ دیار ئەحمەد مەجید.
ماوەى 7 مانگە كۆمپانیاى كتێب گۆڤارى (كلیل)ى راگرتووە، دیاریش تەنها 3 ژمارە سەرنووسەر بووە، لەئێستاشدا بەنیازین گۆڤارى (كلیل) بەستافێكى نوێوە دەربكەینەوە، بۆیە قبوڵ ناكەین كەس خۆى بەسەرنووسەرى گۆڤارى (كلیل) بناسێنێتو بەو ناونیشانەوە قسە بكات.
لەبەشێكى ترى رونكردنەوەكەیدا، خاوەنى كۆمپانیاى كتێب و سەرنووسەرو خاوەنى ئیمتیازى گۆڤارى هۆنیا تۆمەتبار دەكات بەوەى كە ئەو وێنانەى پێیداوە لەگۆڤارى بەڵگە بڵاویكردبێتەوەو هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات كە قسەیان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا كردووە، بەڵام دواتر لەگۆڤارى هۆنیا بڵاوكراوەتەوە وەك دیمانە، ئێمە وەك كۆمپانیاو ئەنجومەنى نوسینى گۆڤارى هۆنیا ڕونیدەكەینەوە كە ئەو قسانە دوورن لەراستیەوە، لەبەرئەوەى ئێمە ئەو قسانەى نەوشیروان مستەفامان وەك زانیارى بەدەستهاتوو بڵاوكردۆتەوە نەك وەك چاوپێكەوتن، سەبارەت بەبڵاوبوونەوەى وێنەكانیش، ئەو وێنانە تەنها لاى خاوەنى كۆمپانیاى كتێب (ئارامى مەلا محەمەد) نەبووە، بەڵكو دیار ئەحمەد خۆى ئەو وێنانەى داوە بەگۆڤارى بەڵگە، بەدەلیلى ئەوەى ئەگەر وا نەبوایە داواى یاسایى لەسەر ئارام مەلا محەمەدو گۆڤارى بەڵگە تۆمار دەكرد، جگەلەوەش لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە بەبەڵگەوە لامانە كە دیار ئەحمەد بەچەندین ناوى خوازراوەوە لەكوردستانپۆست بابەت لەسەر ئەم و ئەو بڵاودەكاتەوە، هەروەها دەلیلیشمان لەبەردەستایە لەسەرئەوەى كە تۆمارى دەنگى سالار عەزیزى بەناوەندێكى راگەیاندنى پارتى فرۆشتووە، بۆیە بەجنێو وسوكایەتى لەگردەكە دەركرا، هەروەها بڵاوبوونەوەى وێنەكانى نەوشیروانو مەسعود بارزانىو وێنەكانى ڕێبین ئەحمەد هەردىو نەوشیروان مستەفاو چەندین وێنەى ترى شەخێى ئەم وئەوى بڵاوكردۆتەوە لەگۆڤارى بەڵگە، دواین چالاكى دیار ئەحمەد مەجید بۆ گۆڤارى بەڵگە بڵاوبوونەوەى وێنەى سەرنووسەرو خاوەن ئیمتیازو جێگرى سەرنووسەرى گۆڤارى هۆنیایە لەگۆڤارى بەڵگە لەگەڵ ڕونكردنەوەیەكى تەلەفزیۆنى شەمى پارتى لەسەیدێادق، كە ئەمجارەیان عاقڵانەتر سیخوڕیەكەى كردووە، چونكە ئەمجارەیان وێنەكانى ناردبوو بۆ دلێر حەمە كەریم بەرپرسى ناوچەى سەیدێادقى پارتى، ئینجا ئەوانیش ناردبوویان بۆ گۆڤارى بەڵگە، چونكە ئێمە تەلەفۆنمان بۆ جەمال عەبدولڵا كرد، وتى "ئەو وێنانە دلێر حەمە كەریم بۆى ناردووم لەگەڵ ڕونكردنەوەكەدا"، ئێمە دەپرسین ئاخۆ كێ ئەو وێنانەى ناردووە بۆ دلێر حەمە كەریم؟ لەكاتێكدا جگە لەدیار ئەحمەد كەسمان ئەو وێنانەى لا نەبووەو ئەو بەرپرسەى پارتى بناسێت، جگەلەوەش دواى بڵاوبوونەوەى ئەو راپۆرتە لەسەر تەلەفزیۆنى شەم لەگۆڤارى هۆنیا، دیار ئەحمەد تەلەفۆنى كردبوو بۆ دلێر حەمە كەریمو عزورخوایى بۆ هێنابوویەوە بەبێ ئەوەى هیچ كەسێك لەگۆڤارى هۆنیاو كۆمپانیاكەمان ئاگادارى ئەو تەلەفۆنەى ئەو بێت، دواتر لەڕێگەى هاوڕێیەكەوە پێمانزانى.
لەكۆتایدا بەدیار ئەحمەد مەجید دەڵێین كە ئیتر دەستەكەى كەشفبووەو هەموان دەزانن چۆن دەیەوێت خۆى لەسەر حسابى هاوڕێكانى پێبگەیەنێت، بۆیە داواى لێدەكەین با چیتر واز لەكارى سیخوڕى بهێنێت، بۆئەوەى لانیكەم لەچاخانەى شەعب پێى نەڵێن (ئەوە جاسوسەكە هات).


17/6/2011
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان