<

بەداخەوە سەدان و هەزاران جار بەداخەوە بۆ یەكێتى نیشتمانى كوردستان

27/12/2009, 12:00 (GMT+1)
 ئەمرۆ ئەوەى بەسەریەكێتى نیشتمانى كوردستان هات لەسەر ئەساسى تەكەتلات و پیاو پیاوانەى كەوا لەناو سەركردایەتى سیاسى یەكێتى دا, بۆتە هۆكارى سەرەكى لەناوچونى یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئەویش تەنها بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان كار دەكەن بۆ ئەوەى چیانى خۆیان كە تەئمین بووە بۆ مندالەكانیشیان تەئمین بكەن بەلام دیارە ئەم بەرێزانە نەخۆشن وەهەموو خەلكەى كوردستان دەزانن كەمن مەبەستم نەخۆشى جەستەیى نیە چونكە ئەمەیان لەبەر چاوە .
ئەوەى منیش مەبەستمە كەوا باسى بكەم ئەو ململانەى كە لەنێوان كۆسرەت رەسولە ئەرسەلان بایزدا هەبوو لە هەولێر مەكتەبى رێكخستن بووە شوێنێكى قێزە وون چونكە زۆربەى كەسانى نزیك لەئەرسەلان بایز لەناو مەكتەبى رێكخستن كاریان دەكرد تەنانەت هەندێكیان كۆنەجاشن و وەلێشتان نەشارمەوە كۆنە هینیشن وەهەندێكیان لەسەر ئەساسى نزیك بوون و ماستاو كردن بۆ ئەرسەلان لەشوێنى تر هەلاتوون بۆ ئەوەى دوو مووچەیەكەیان ئاشكرا نەبێت چوونەتە پال ئەو. پاش گۆرانكارى و هاتنى عماد ئەحمەد مەكتەبى رێكخستنێك كۆفرانسێكى بەست كەسێك كۆنە جاش یان كۆنە هین سەرپەرشتیارى بێت وەبەشداربووەكانیش هەندێكیان كۆتر بازو شەرٍەسەگ كەرەكان و كۆمەلەك خەلكى ناوشیارى سیاسى بەشدار بێت ئەوانەى كەفكرى سیاسیان نەبوو لەسە ئەساسى تەكەتل بوون بە مەسۆل لە مەلبەندەكان نموونەش زۆرە هەموو كەسەكانى ناو یەكێتى بەتایبەتى لە هەولێر ئەم راستیە دەزانن حەق وانیە بلێم بەداخەوە وە هەزاران جار بەداخەوە بۆ یەكێتى نیشتمانى كوردستان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان