تف لەو دەولەتەى كە ئێوە بوومان دادەمەزرێنن
02/03/2011, 12:00 (GMT+1)
بە راستى لە ئاست رووداوەكانى ئەم دوایى یەى كوردستان هەركەسێك شەرەف و غیرەتى بە قەد نووكى دەرزى هەبێت نابێت بێدەنگ بێت لە بەرامبەر ئەو سەگ و بێ قیمەتانە . ئەوانەى خویان لاوى ئەو ولاتە دەكوژن و خویان پرسەى بۆ دادەنێن . ماوەیەكە دەنگۆى ئەوە بڵاو بووەتەوە كە گوایە لە ماوەیەكى كورت دا كۆمارى كوردستان رادەگەیێنرێت و مسعود بەگ خەریكى ئەو بەزمەیەو مەجالى نى یە لە پەنجەرەكەیەوە ئاورێك لە شەقام بداتەوە و بزانێت چى روودەدات لە كاتێك دا كە سەگەكانى بە ئەمرى خودى خوى خوێنى لاوى كورد دەمژن .تف لەو غیرەتەت كورە بەنازەكەى جەنەرال مستەفا ،مسعود ئەفەندى لە سەفرە دێیەوە و مەدالیاشت كە پیشان نەداین بووچى دیسان چاوت لێمان سووردەكەیەوە ؟ دەلێى هەر بوو پێشەوە دەچین قەت ناگەرێینەوە كە ئەم قسەیەت لە قەزافى دەستەخوشكەكەت دزیوە .
من كە لە ناو جەرگەى پارتیم و باش ئاگام لێ یە بەلتەجى و سەگەكانى بنەمالە خەریكى پلانن بوو ساردكردنەوەى شەقام ئەویش بە چەند شێوەیەك كە دەستى دوژمنمانیشى تێدایە لە بەرامبەر سامانێكى زورى من و ئێوە و دەست هەلگرتن لە چەندین بەرژەوەندى نیشتیمانى . ئەم سەگانە هەتا پارەیان ئامادە كردوە كە هەر لە خویانەوە رەسمى جەنەرالە كەیان لێداوە ، سەیرە كە ناوى پارەكەیان بارزانى نى یە بە لكو دراوە .
من پێیان دەلێم كە خەیالتان خاوە تف لە رووتان و لە كومارەكەتان .دەولەتێك كە كورسى دەسەلاتى تێدا لەسەر كەسێك و لایەنێك تاپو بكرێت بە خوێن دژى دامەزراندنى دەوەستم ، چونكە دوژمنم سەرم ببرێت گەلێك خوشترە لەوەى كە كەسێك كە خوى بە برام دادەنێت سەرم بشكێنێت. هەرچى یەكێتیشە كە هێندە قیمەتى نەماوە كە نە باسى بكرێت و نە قسەى پێ بووترێت . سەبارەت بە ئوپوزیسیون بەرێزان باش بزانن سەرسورەكان لە راگەیاندنەكانیان بەرامبەر كام لایەن وەستان و بوختانیان بوو هەر لایەنێك هەلبەست ، بزانن باشترین لایەنە و قسەى شەقامى پێ یە .
لە كوتا یى دا دەلێم نەعلەت لە هەردوو بنەمالە و سەگەكانیان . سەركەوتن بوو براكانم لە سلێمانى ، خوزگە من لە ناوتان بۆمایە یان دەنگتان بگەیشتایە شارى سوران (دیلى بارزان) . سەرفرازى بوو دایك و خوشكەكانى شە هیدەكانمان كە زوربەیان گوللەیان بەر سەریان كەوتووە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























