دواى ئەوەى كە خەڵكى كوردستان بڕیاریانداوە كە كۆتایى بەدەسەڵاتى بنەماڵەیى بهێنن لەكوردستاندا ، هەردوو دەزگاى تیرۆریستى زانیارى و پاراستنى پارتى كەوتونەتە خۆیان و بەوردى چاودێرى ئەوشوێنانە دەكەن كە گومانى ئەوەیان لێدەكرێت ببنە شوێنى كۆبونەوەى خەڵكى ڕۆشنبیرو ئازادیخواز ، بەپێى ئەوزانیاریانەى كەدەست پەیامنێرى كوردستانپۆست كەوتون ئیمڕۆ چەندین كەسى سەر بەو دوو دەزگا داپڵۆسێنەرانە چونەتە نێو چاخانەو كافیەكانداو بەوردى چاودێرى خەڵكیان كردوەو بەپێى ئەوزانیاریانەى كەدست پەیامنێرى كوردستانپۆست كەوتون یەكێتى و پارتى لەڕێگەى میلیشیاكانیانەوە چەند خاوەن چاخانەو كافیەكیان لە شارەكانى سلێمانى و هەولێردا ئاگاداركردونەتەوە كە نابێت ئەوشوێنانە قەرەباڵغیان پێوەدیاربێت و دەشبێت بەشەوان دابخرێن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست