مسعود خۆی دانا بوو ئه م جاره‌ش چاوی به مێرکل بکه‌وێت
12/06/2010, 12:00 (GMT+1)
کاتێک که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دێته ئه‌وروپا لای وایه سه‌رۆکایه‌تی ووڵاتانی ئه‌وروپا چاخانه‌که‌ی ببورن (په‌رله‌مانه‌که‌ی کوردستانه)، هه‌ر کاتێک بیه‌وێت بچێت و هه‌رکاتێک نه‌ێه‌وێت نه‌چێت. ووتی ده‌نگ مه‌که ئه‌م جاره‌ش چاوم به ئه‌نجێلا مێرکل ده‌که‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی تر له به‌رچاوی کورد گه‌وره ئه‌بم و ئه‌بم به که‌ڵه‌گای ته‌واو. پێویستیشه له سه‌ر مێرکل که گه‌وره‌یی من رابگرێ چونکه من له ئه‌لمانیا ئه‌و هه‌موو کارگه‌و ئیش و کارانه‌م هه‌یه و کرێکارێکی زۆر ئیشیان تیا ده‌که‌ن به‌و پێیه من باجێکی زۆر ده‌ده‌م به ئه‌ڵمانیا ، ئه‌مه ب‌ێجگه‌له‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکم له ئه‌لمانیا له بێ‌کاری ڕزگار کردوه.
جه‌نابی سه‌رۆک من ئه‌م ئامۆژگاریه‌م بۆ به‌رێزتان هه‌یه تکام وایه گوێم لێ بگرن چونکه بۆ سوودی خۆتانه،
له ووڵاتی ئه‌لمانیا هه‌ر کاتێک بته‌وێت ئه‌وا له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌ک یا ن ته‌له‌فونێک ئه‌توانیت چاوت به هه‌ریه‌ک له سه‌ره‌ک کۆمار یان ڕاوێژکار یان هه‌ر کام له وه‌زیره‌کان بکه‌وێت که ده‌ته‌وێ به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت گرنگ بێت ، به‌لام تۆ به‌و ئاسانیه نا‌توانیت چونکه ئه‌مانه هاوولاتیه‌کی خۆیان به ده‌یان سه‌رۆکی وه‌کو تۆ ناگۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تۆزێک له ژیانی سه‌دام حسێن ت خوێنبێته‌وه که به گرندایزه‌ره‌که‌ی عه‌ره‌ب به ناوبانگ بوو ئه‌وا بۆت ده‌رئه‌که‌وێت که به‌و هه‌موو دیکتاتۆریه‌ی خۆیه‌وه ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممان و چوار شه‌ممان له دوای پشووی نیوه‌ڕوان بۆ چه‌ند ساتێک گوێی له هه‌والی هاووڵاتیان ده‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆ نه‌ک خۆت به‌ڵکو هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌شت زۆر به چاوێکی سووکه‌وه سه‌یری میلله‌تی کورد ئه‌که‌ن باشترین نمونه‌شم بۆ ئه‌مه براکه‌ته که له شاری بۆن دائه‌نیشێ نزیک ئه‌و شاره‌ی که منی لێ ئه‌ژیم و سه‌رۆکی په‌یوه‌ندیه‌کانی کورده له ئه‌وروپا.
من گرنتی ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر ته‌نها کوردێک بێجگه‌له سیخور‌و ڕاپۆرت نوس و چڵکاوخۆره‌کانی خۆتان نه‌بێت توانیبێتی ئه‌م برایه‌ی تۆ ببینێت له‌کاتێکدا که نوری مالکی سالی 2009 هاته ئه‌لمانیا کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ی به عه‌ره‌به‌کان کرد‌و داوای لێ کردن که باسی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بتوانێت یارمه‌تیان بدات ته‌نانه‌ت کرێ ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌شی بۆهه‌مویان گه‌ڕانده‌وه، ئه‌ی ئافه‌رم کاک دڵشاد به‌رزانی یاریده‌ده‌ری په‌نابه‌رانی کورد له ئه‌وروپا.
مانای ئامۆژگاریه‌که‌ی منیش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆت له‌م جۆره که‌سایه‌تیه‌ت ئه‌وا هیچ قسه‌یه‌کم نیه ، وه ئه‌گه‌ر ئاواش نیت تکام وایه ئاوڕێک له ده‌ورو پشته‌که‌ت بده‌ره‌وه با گه‌له‌که‌ت که وه‌کو به سه‌دام حوسێنیان ئه‌وت به تۆش نه‌ڵێن خوا که‌ریمه ئه‌مرۆ نا سبه‌ینێ هه‌ر ئه‌که‌وێ ، باشترین نمونه‌شم بۆ ئه‌مه که‌سێکی وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانیه که ڕۆژێک ده‌ڵیت ئێمه هه‌ردوکمان کوری به‌رزانین و ڕۆژێکی تر ده‌ڵێت کوری مه‌لای دار جگه‌ره تاش ، ڕۆژێک خه‌ڵکی سلێمانی ده‌کات به گژدا وه‌کو له شه‌ڕی برا کوژی بینیمان و ڕۆژێکی تر ده‌ڵێت ئه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌نگ بده‌ن به کاک مسعود .
ئه‌وه‌ش که زۆر منی هیلاک و ئاڵۆز کردوه ئه‌و میلله‌ته‌یه که ڕۆژی ده‌نگدان به‌هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌قه‌نه لێدان ده‌نگت پێ ده‌ده‌ن و ڕۆژی دواتر ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم هیچی بۆمان نه‌کردوه ،
خۆزگه بمزانیایه به‌ڕێزتان له‌سه‌ر هه‌قن یان ئه‌و میلله‌ته.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























