دڕکی سه‌رپه‌ڕه‌ی گوڵ
26/12/2012, 12:00 (GMT+1)
له ده‌ریاوه شه‌پۆلێ دێ ، زه‌نگی مه‌رگی منی پێوه
منیش مات و تاسه‌بارم ڕێبوارێ ماندوو به‌ڕیوه
تۆش وه‌ک ره‌شی ئه‌م ته‌وێڵه بویته ئافات بۆ زه‌مانم
به ده‌ست تۆ‌و سه‌دای شوومی ئه‌و ، پڕ گێنگڵه شه‌وه‌کانم
چیبکه‌م زمانم لاڵ بووه ، شیعریشم بێ گۆ و بێ زمان
بۆ بانگی مردنی ده‌ریا و عه‌شقت بۆته حیکایه‌تخوان
خۆ ده‌شزانم باڵای ئێوه قامه‌تی من داده‌پۆشێ
سور ده‌زانم په‌یکی مه‌رگه و سهراپاگیان دهینۆشێ
به‌ڵام چیبکه‌م به ده‌ست خهمیک خۆم کردمه خانه‌خوێ بۆ خۆم
خۆم کریاری دڕکی زام بووم ، بۆ سه‌ر په‌ره‌ی خونچه و چرۆم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























