ڕۆح له زیندانی فیراقا
13/02/2013, 12:00 (GMT+1)
گه‌ر به ئازارم نه‌زانی ، چۆن نه‌سوتێم پڕ له ژان
چۆن دڵم چیتر به هیوا ، خونچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه
تۆ که بویته زامی دائیم بۆ منێک پڕ له سوتان
که‌ی ڕه‌هێڵه دوای وه‌راندن گوڵ ده‌بوژێنێته‌وه
وه‌ک زه‌وی تینوی دڵۆپ و تاوی بارانی هه‌بێ
شاده‌ماری خوێنه‌که‌م به دیده‌نیت ده‌کرێته‌وه
جا وه‌ره له‌م میحنه‌ته‌م ده‌رکه نه‌با پێ ڕانه‌گه‌م
ڕۆح له زیندانی فیراقا ، بێ حه‌کیم سهرنێتهوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























