ئێوارەت باش بەڕێزموستەشارى ئەنفال
08/06/2012, 12:00 (GMT+1)
لە بەرنامەى ئێوارە باشی كەنالى نەورۆز موزیعە خان ئەوەندە خۆى ناسك كردبوو بەزور دەیویست لاسایى موزیعەكانی كەناڵى سی ئین ئینو عەرەبیەو جەزیرە بكاتەوە پرسێكی زۆر گرنگی وروژاند هەر لەسەرەتاى بەرنامەكە واى بۆ دەجوم كە بەڕێز موزیعە خان دوكتوراى هینابیت لە بوارى كارى بێژەرى گوتم بەخوا ئەمە پرسیارى واى ئامادە كردوە لە پرسیارەكانی موزیعەكەى ئین ئارتی بە زەبر ترە و دەسەڵاتی كوردی دەخاتە سەر خەت بۆ گردبونەوەیەكی نیشتیمانی بۆ دادگای كردنی موستەشارە ئەنفالەكان بەڕێز موزیعە خان ئەوەندە بە ئەدەب پرسیارى دەكرد لەوە دەچو میوانەكانی بۆ داخوازی هاتبن تا هیندە بەسە بۆ موزیعە خان، بەریز عەدالەت كە پرۆفیسۆرە لە كارەساتی ئەنفال سەرەتا ئەوەندە بە قەدو بالا ى خۆى دەستی پیكرد وات دەزانی سیڤی خۆى پیشكەش بە بەرنامەكە دەكات لە سیڤیەكەى دەركەوت كە شارەزایە لە هەمو بواریكدا توێژەرى كۆمەلایەتى, توێژەرى نەفسی، دكتۆرى نەفسی, دوكتۆرى گەدەو مەعیدە, دكتۆرا لە كارى ئاى تی, داتا بەیس, باحس, یاسایى , سیاسى , رۆمان نوس , چالاكوانی كارى ریكخراوەكان، ئەوەى سەرنجی راكیشام لە سیڤییەكەى بەڕێز عەدالەت موستەشار بوو بەراستی ئەم ناوە هەر قابیل بەخۆیەتی چونكە بەریز موستەشارخان دەركەوت موستەشار بى شەهادەیە ئەمە پەیوەندیەكی ئەوتوى بە بابەتەكە نیە چونكە موستشارەكانی دەسەلات اغلەبیان بی شەهادەن بەلام من دەمەویت بەراوردی موستەشارییەكەى بەریز بكەم بە موستەشارە كانی بەعس كە چاوساغی بەعس بون بۆ تەفروو توونا كردنی كورد ئەوەى ئەم موستەشارە جیا دەكاتەوە لە وانی دیكە ئەوەیە پیناسەى ئەوان لاى زوربەى زورى كورد لەبەر كراوە بەلام پیناسەى موستەشار خان لە سیڤییەكەى دا كورت دەكریتەوە كتیبى چیت نوسیوە؟ هەر قوربانیەكی ئەنفال بینە كە نەخویندەواربیت هەرچەندە نەخویندەوارى ئەم قوربانیانە ئوبالەكەى لە ملى موستەشارەخانو ئەوانەى وەك ئەون دەتوانن دە كتیبى لە و جۆرەى تۆ بنوسن بەلام جیاوازی كتیبەكانی تۆ ئەوەیە كە پارەیەكى خەیالى بەناوى ئەم كتبانە وەردەگریت لە دەسەلات، داتاى جیت كۆكردوتەوە هەموو كورد دەزانن چەند كورد لە شالاوى ئەنفالدا لەناو براون ، دیراسەى چیت لە سەر قوربانیان كرد, هموومان دەزانین كە قوربانیەكان ژیان بە چی كویروەرییەك بەسەر دەبەن هەر دكتوریك دەزانیت نەخۆشەكەى ئازارى لە كویدایە ئەمەش عیلمی ناویت چونكە نەخۆشەكە بە دكتۆر دەلیت سكم دیشیت بەلام دكتورى شارەزا ئەوەیە كە بتوانیت چارەسەرى سك ئیشانەكە بكات پیم بلى تۆ لەم سیڤییە چەند یاردەیەدا چارەسەرت چی بوو بۆ قوربانیەكان ؟ توانیت لە ئازارى سەرئیشە و سك ئیشە و قاچ ئیشە و سەرەتان رزگاریان بكەیت دەرمانەكانت چی بون ئەو كونفراسوكۆرو كۆبونەوانە بوون كە هەر جارەو لە ولاتیكی ئەوروپی بۆ سیاحە دەچیت یان لە خۆشترین هۆتیلەكاندا خوانی جۆراو جۆر دەرازیتەوە و دەیخۆن ئەو كاتە بەبیرت بیت دەرمانی سك ئیشەكە خواردنە ئەوان بۆیە توشى سك ئیشە بون نانو ماستیكیش نیە برسیتیان بشكینیت دەرمانی نەخوشى دەرونى بو مندالانی ئەنفالیش ئەوەیە وەك مندالەكانی ئیوە جل و بەرگى بازارى گرانبەها بپۆشن وەك مندالانی ئیوە لە قوتابخانە تایبەتیەكاندا بخوینن دەرمانی سەرئیشانی ئەنفالكراوەكان ئەو 50 مەتر زەویەییە كە تائیستا خەونی پیوە دەبینن بەریز موستەشار دور نییە كە دوو تا سێ زەویت وەرنەگرتبیت . ئەمە دەرمانی ئەو دەردانیە كە تۆ لێكۆلینەوەت لەسەر كردووە بویە شەرمەزاریە ئیوە كولیرەو روون بە دەردەكانی ئیمەوە بخون وەك ئەو بەرپرسانەى كە بە دەرمانی ئیكسپایەر بون بە خاوەنی قەسرو ملیون دولار.
بەریز خاتوو پەرلەمانتار فەخر بە دەسكەوتە گەورە دەكەیت كەتۆ دووسی كەسى دیكە لەبەر هەتاو مانەوە لەبەر شعورى ئیمەى ئەنفالكراو دەبیت زور ممنونی بەریز موزیعە خان بین كە ئەم پرسیارەى وروژاند ئیوە لەبەر هەتاو وەستان بۆ چەند ساتیك وەك خۆت وتت حیمایەكانتان كرد بە چەتر بۆ سیبەر ئەمەیە كارى پەرلەمانتار ئەمەیە ئەو یاسایانەى كە تۆو برادەرەكانت هەر مانگیك بە قەد موچەى 100 خیزانی ئەنفال مووچە وەردەگرن دەسكەوت ئەوەیە موچەى ئەوان بە یاسا جارەكی موچەكەى ئیوە بیت دەسكەوت ئەوەیە ئەو خانوانەى بۆخۆتان داواكرد بۆ ئەوانی داواكەن پارەى سەیارەكانتان وەرنەدەگرت بەو پارەیە مندالەكانی ئیمەتان لە سك ئیشە چارەسەر بكردایە. روتان دیت باس لە موستەشارى ئەنفال دەكەن ئەوانە وەك روژى روناك دیارن كە ئیمەیان قروقات كرد بەلام ئیوە بە قسەى گەورە بە بیانوى پاراستنی مافەكانمان ئیمەتان دوو جار ئەنفال كرد ئیمەش دەزانین تاوانیكی بەرچاویان كرد دەبیت دادگایى بكرین بەلام ئەوەى ئیوە نایزانن ئەوەیە یاخود خۆتانی لى گیل دەكەن ئەوەیە كە ئیوە تاوانی ژیر پەردەدان ئەنجامدا رۆژگاریك دیت پەردە لەسەر ئەنفالەكەى ئیوەش هەلدەدریتەوە یەكیك دەبیت كەیسى ئیوەى موستەشاریش بباتە بەردەم دادگاى تاوەنەكان. ئەو كاتەش موزیعەخانیك دەبیت بلیت بەیانیتان باش.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























