هیوا
03/08/2014, 12:00 (GMT+1)
جاوهڕوانم ده‌روازه‌یه‌ک له ژیانم بکرێته‌وه
هه‌رچی کۆڵه خه‌مم هه‌یه ، له هه‌ناوما بیسڕێته‌وه
وه‌ک شنه‌یه‌کی ئێواره ، جه‌سته‌م پڕکات له مه‌ستی خۆی
رۆحی ته‌زیوی لاشه‌که‌م ، له سڕبوون بگێرێته‌وه...
چاوه‌ڕوانم له‌م قه‌قنه‌سه ، نورێک بمکاته نیشانه
خۆی بکاته شه‌معی دڵ و منیش بۆی ببمه په‌روانه
سۆمای جاوم بێنێته‌وه ، به زێرینی تیشکی چرای
تاکو ئه‌به‌د نیگای لێلم ، به شه‌وقی بگه‌شێته‌وه....
چاوه‌روانم ئیدی زمان ، له لاڵی ژیان یاخی بێت
خوێنم بێ تۆپزی و فه‌رمان ، ئازادانه ، بێت وبچێت
هه‌ناسه‌م سوڕی خۆی بکات ، له نێوان قورگ و سینه‌یا
تا ئه‌و ساته‌ی دوا لێدانی دڵم جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























