<

بەیان نامەی كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان

21/02/2012, 12:00 (GMT+1)


هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
ئەمڕۆ ئەوەی لەكوردستاندا دەبینرێت بەشێكە لەورەفتارە فاشیزمیەی حزبی بەعسی رووخاو ئەوەی ئەمرۆ گوزەردەكات و هانیشتمانیانی توشی دڵە ڕاوكی كردووە ئەو شێوازە عەسكەرتاریەی كە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە پەیڕەوی دەكەن دژی شارەكانی كوردستان، ئەم كارە ساڵانی هەشتاكان دێنێتەوە یاد كەچۆن ڕژێمی بەعسی ڕوخاو سەرجەم كوچەو كۆڵانەكانی كردبووە سەربازگە دژی ئازادی خوازان، زۆر بەداخەوە بۆ ئەو دەسەڵاتە خۆماڵیە لەپێناو مانەوەی گەندەڵی و بەتاڵان بردنی داهاتی ئەم هەرێمە بیرەوەریە تاڵەكانی رژێمی سەدام بیر هاوڵاتیان دێنێتەوە،هەموو دەزانین 17 شوبات پەڵەیەكی ڕەشە بەنێوچەوانی دەسەڵاتی ئەم هەرێمەوە لەجیاتی كاربكات بۆ سڕینەوەی ئەو كارە وەحشی گەرانەیەی پارتی ویەكیتی كردیان بەرامبەر بەڕۆڵەكانی كوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی ئەوەتا هەموو دەبینن كەچۆن ڕوی خۆیان رەشكردووەو شارەكانیان كردووە بەسەربازگە بۆ بەرگری لە گەندەلی وبردنی داهاتی ئەم گەلە ستەمدیدەیە، ئێمە لەكەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان داوا لە دەسەڵاتی پاوان خوازی هەرێم دەكەین دەست هەڵگرێت لە بەسەربازگەكردنی شارەكان بەو شێوە دیكتا تۆریانە درێژە بە تاڵانی و گەندەڵی نەدات شارەكان هێوەركاتەوەو هێزە جوڵە پێكراوەكان بگەرێنێتەوە سەربازگەكانی خۆیان دەبوایە ئەو هیزانە بۆ بەرگری لەكوردستان بجوڵانایە نەك بۆ سەركوتكردنی خەڵكی ئازادی خواز،ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكەین بەزووترین كان كۆتایی بەو عەسكەرتاریەتە بیەنن و باروودۆخی شارەكان ئاسایی بكەنەوە هێزەكان ببرێنە دەرەوی شارەكان تۆرەیی هاوڵاتیان نەتەقێتەوە بۆ وەدەرنانیان ، وە ئەوەشتان بیر دەخەینەوە كەهەموو شتێك لەباریكیدا دەپسێت تەنها زۆرداری لەئەستوریدا دەپسێت ،هاونیشتمانیانی خۆشەویست باهەموو دەنگی نارەزایی دەربرین بەرامبەر بەو كارە عەسكەرتایەتەی دەسەڵاتی كوردی دیكات بەرامبەر بەهاونیشتمانان و شارەكانی كوردستان، گەردەسەڵات بیانوونی پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیانە ئەوە هەموو دەزانین لەو رۆژەوەی ئەم هێزانە بڵاوەیان پێكراوە ئەمنیەتی شارەكان لەدەست دراوە دزیی و روتانەوە زیادی كردووە خەڵك هاوكاری هێزە ئەمنیەكان ناكات، وەداوا لەدەسەڵاتی هەرێم دەكەین هەوڵی بەسەربازگەكردنی شارەكان نەدات بەڵكوو هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدات و تاوانبارانی رووداوەكانی 17 شوبات رادەستی دادگا بكات و سەروەری بگەرێنێتەوە بۆ دەسەلاتی دادوەری داواكاریەكانى شەقام جێبەجێ بكات..

سەركەوتووبێ خەباتی جەماوەری

كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان