سامان گه‌رمیانی خۆت له‌کێشه‌کانی یه‌کێتی مه‌ده له‌به‌ریتانیا باکش مه‌لیكت لێ نه‌که‌ن.!!
27/01/2011, 12:00 (GMT+1)
له‌وه‌ته‌ی کۆمیته‌ی ڕێکخستنه‌کانی(ی.ن.ك) له‌دوای ساڵی (2003)وه ته‌شکیل کراوه‌ته‌وه،هه‌رله‌منداڵدانی دا کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی ڕێکخراوه‌یی وسیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو..ئیدی له‌گوێی پێنه‌دان وفه‌رامۆش کردنیان به‌شێوه‌یه‌کی وا درێژه‌یان کێشاوگه‌وره‌بوون، نه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی (م.س و م.ڕ)دا نه‌ما .به‌ڵکوکار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خودی تاڵه‌بانی وکۆسره‌ت له‌سه‌ردانێکیاندا له‌نزیکه‌وه ڕاستی کێشه‌کانیان بۆڕوون کرایه‌وه‌وله‌به‌رده‌م (200) دووسه‌د ئه‌ندام له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا تاڵه‌بانی به‌ڵێنی ته‌واوی به‌ئاماده‌بووان دا چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات ...! به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرس وڕای ماڵه‌وه‌ی وه‌رنه‌گرتبوو کێشه‌کان وه‌ك خۆیان مانه‌وه‌و به‌ڵێنه‌کانی تاڵه‌بانی ته‌به‌خوریان کرد.....خه‌ڵکینه لاتان سه‌یرنه‌بێت کێشه‌کان نه‌کێشه‌ی ماده‌ی(140)ی که‌رکوکه‌ونه‌کێشه‌ی دیاری کردنی سنووروده‌سه‌ڵاتی ووڵاتێکه...به‌ڵکو لابردنی (شانازوهاواره) وه‌ك پیرقه‌ل وبرازا خۆیان کردۆته که ڵه‌گای یه‌کێتی له‌به‌ریتانیا..له‌کۆڵ خه‌ڵك نابنه‌وه ، بۆیه به‌ناچاری زۆر له‌و خه‌ڵکانه خۆیان له‌کۆڵ کردونه‌ته‌وه که به‌ڕێژه‌یکی زۆر چونه‌ته ناو گۆڕان ! ئه‌وه‌ی ماویشه یان دانیشتوون یان چونه‌ته ناو حزبه‌کانی تره‌وه.. تازه به‌تازه به‌نسبه‌ت کاک سامان له‌بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ك سه‌ڵاوات...کاك سامان له‌دوای ئه‌نفاله‌کانه‌وه به عاجز بوون ودانیشتن له‌یه‌کێتی چۆته‌ده‌ره‌وه ،وه‌کو ئێستای ئێمه موعاناتی زۆری هه‌بوه له یه‌کێتی .به‌ڵام کاتێك یه‌کێتی توشی شکستی سیاسی هات له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رامبه‌ر گۆڕان له (25/7)دا به‌ناچاری یه‌کێتی که‌وته خۆی وگه‌ڕان به‌دوای کادره زیزه‌کانی و خودی تاڵه‌بانی سامان گه‌رمیانی له‌ده‌ره‌وه هێنایه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی عێراق،،به‌وده‌رمان و‌دڵ هێشیه‌ی که‌به‌نسیبی که‌م که‌س ده‌بێت،دڵیان چاککرده‌وه وگیرفانیان گه‌رم کرده‌وه ئێستاش وه‌کو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ست به‌کاره ،له ڕۆژی (22/و23) ئه‌م مانگه به‌نیازه سه‌ردانی به‌ریتانیا بکات وهه‌ندێ کادران ببینێ که شاناز‌و هاوار بۆی کۆده‌که‌نه‌وه تاکو له کوردسات پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ماوه ، ده‌ڵێین ئایا کاك سامان چ ده‌سه‌ڵات وپه‌یامێکی جیای له‌تاڵه‌بانی ومه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی ڕێکخستن پێبێت.! تاخۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌وکێشانه‌بدات ،چونکه هه‌موولایه‌ك باش ده‌زانن کێشه‌کانی به‌ریتانیا ته‌نها (شانازوهاوارن) که‌چی له‌هه‌واڵێکی تازه‌دا خه‌ریکن که‌ڵه‌گایان ده‌گوازنه‌وه بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپاش له هه‌یکه‌له‌تازه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه وزۆر به‌رز کراونه‌وه ، به‌ڕاستی زۆرزۆر پیرۆزه وماڵێکی خاوێنه ڕێکخراوی سۆسیال دیموکرات ! ده‌ڵێن مار ڕقی له‌سیر بوو سیریش ده‌چووله‌ده‌رگای شین ده‌بوو.کاك سامان ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ڕێزتان ته‌نها خافڵاندن وهه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندن وچه‌واشه‌کاریه وگه‌رم کردنی سیناریۆیه‌کی دیکه‌یه ، که به‌ڕاستی هه‌مووتان له‌وه‌دا خه‌بیرن.. ده‌نا چاره‌سه‌ری کێشه‌کان لادانی(شاناز‌و هاواره) ئه‌وه‌ش بڤه‌ی بڤه‌کانه‌و تاڵه‌بانی بۆی نه‌کرا ،چونکه خوشکی خانمی یه‌که‌می عێراقه .بۆیه خۆت له قه‌ره‌ی به‌ریتانیا مه‌ده‌و با نان بڕاو نه‌بی....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























