گه‌نده‌ڵيه‌كانی نيهاد له‌تيف قۆجه‌يی قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئه‌فسه‌رانی شاره‌وانيشی گرته‌وه
23/11/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆر خه‌مم خوارد، كه له‌سايه‌ی خوينی شه‌هيدان و قوربانيانی ئه‌م گه‌له مه‌غدوره، هه‌ر ڕۆژه مارشه‌ڵ و ماڤيايه‌ك به ئاره‌زووی خۆيی و ئاغاكانی سه‌روه‌ت و سامان و موڵكی گشتی و حكومی و داگيرده‌كه‌ن، يا به‌تالان ده‌به‌ن!
شتيكی روون ئاشكرايه، ڤايرۆسی ديارده‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌واوی جه‌سته‌يی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی گرتۆته‌وه‌و، هه‌ر كه‌سێك پۆستيك وه‌رده‌گرێت، ئه‌وا ته‌نها شه‌ورۆژيكی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ديارده‌ی گه‌نده‌ڵی ببێت، له‌هه‌مووی ناخۆشتر و سه‌مه‌ره‌تر، هه‌ميشه ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه ئاره‌زووی گه‌نده‌ڵيان هه‌يه، كه نه‌ك دڵۆپه خوێنيك، به ڵكو دڵۆپێك ئاره‌قيان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌زمونه نه‌ڕشتووه!كه‌چی وه‌ك كوڕی فيليمه‌كه ده‌بنه پأله‌وان و ته‌واوی شاشه‌كه تا كۆتای فيليمه‌كه داگيرده‌كاو، دوايش ده‌بي هه‌مووان چه‌پله‌ی بۆ بكوتين..!
ديارده‌يه‌كی ديكه‌ش له‌م حكومه‌ته ميرخاسه بۆته داهينان، گه‌ر بتوانی دزی گه‌وره رازي بكه‌ی، ئه‌وا هه‌زار ساڵ حكومی قه‌ره‌قه‌ش بكه‌و، كه‌س هيچت پيناڵێ و، خه‌ڵكيش ده بێ چاوه‌ڕوانی گه‌رده‌لوولی تۆڵه‌ی جه‌ماوه‌ری بكه‌ن، ئه‌ويش كه‌ی هه‌ڵده‌كا، ته‌نها ڕه‌بی عاله‌مين ده‌زانێ؟!!!
به‌رێزان....به‌و حكومه‌ی له سنوری شاره‌وانی يه‌ك ده‌وام ده‌كه‌م و، ئاگاداری زۆر ديارده‌ی سه‌يروسه‌مه‌ره‌م و، كه چۆن نيهاد له‌تيف قۆجه‌يی قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، بۆته ماڤيای سه‌رده‌م و به خۆشيه‌وه نه‌وه‌ستاوه، نه‌قيبی پۆليس فه‌خره‌دين ئامری پۆليسه‌كانی شاره‌وانی و، پاشا ی چاوديری شاره‌وانی، وه‌ك سێكوچه‌كه كه‌وتنه‌ته گيانی تاڵانكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وی و مولك و دوكانه‌كانی نويی ناوشارو وه‌رگرتنی به‌رتيل و دياری و، تا حه‌دی ده‌مانچه‌يی ئه‌مريكی و كرينی گولدانی كاره‌بای بۆ جه‌نابی قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێرو فه‌خره‌دينی نه‌قيبی پۆليسه‌كان و پاشای بێكورسی چاوديری شاره‌وانی و، له‌سه‌ر هه‌موويانه‌وه ڕازيكردنی دزي زۆر مه‌زن و ماڤيای هه‌ولێر نه‌وزاد هادی ، كه به نه‌وزادی ڕوكن ناسراوه!
هه‌روه‌ك ئه‌فسه‌ريكی شاره‌وانی به بێ‌ترس ووتويه‌تی: شه‌رم ده‌كه‌م له بازاری گه‌وره‌ی هه‌ولير ده‌سوڕێمه‌وه، ده‌لين ئه‌وا هاتن..!
جاران خه‌ڵكی ده‌يانگووت واهاتن پيشمه‌رگه..
ئێستا هه‌ر ئه‌و خه‌لكه ده‌لين واهاتن دز و به‌رتيل خۆره‌كان..!
به پێی ئه‌وه‌ی زۆر نزيكم له چۆنيتی گه‌نده‌ڵيه‌كانی ستافی قائيمقام وداروده‌سته‌كه‌يه‌وه، به‌تايبه‌تی به سود وه‌رگرتن له ملازم رێبوار كه خه‌ريكه وازده‌هينيت، له‌تاو گاڵته‌ی خه‌لكی به ئاشكرا، وا به ئامار بۆتان به‌يان ده‌كه‌م كه نيهاد له‌تيف قۆجه‌ی قائيمقامی چ ده‌ست كه‌وتيكی هه‌بووه:
نيهاد زياتر له ٦ ساليكه بۆته قائيمقام و له ئه‌لمانيا هاتۆته‌وه‌و، گه‌ر زۆر له‌سه‌ری نه‌كه‌وتايه، هه‌ر به توركمانی قسه‌ی ده‌كرد، و له رێگه‌ی دڵشاد بارزانی برای مه‌سعود له ئه‌ڵمانيا هينرايه‌وه‌و، به هه‌فته‌يه‌ك كرديانه پاله‌وانی فيليمه‌كه و،دۆستی نزيكی گه‌وره‌ترين دوو گه‌نده‌ڵی ناسراو، بروسكه شاوه‌يس و عزه‌دين به‌رواری وسيداد بارزانی يه و، له دوای ئه‌وه‌ی نه‌وزاد ڕوكنی تيركردووه ئه‌م دزی و تالانيانه‌ی ئه‌نجامداوه:
له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كرێچی و هه‌ژاراندا، ٦٠ پارچه زه‌وی به ناوی خوازراو وه‌رگرتوه‌و به ڕێگه‌ی پاشا‌و نه‌قيب فه‌خره‌دين و عه‌بدولای شۆفێريه‌وه فرۆشتويه‌تی، هه‌روه‌ها له دوكانه‌كانی له‌نگه ٤٠ دوكانی به‌و ٣ كه‌سه دزه وه‌رگرتووه‌و فرۆشتويه‌تی و، تا ئێستا وه‌ك ملازم ڕێبوارو زيادی ئه‌ندازيار سه‌رۆكی شاره‌وانی يه‌ك كه‌دوو مرۆڤی خاويننن، ١٠ دوكانی ماوه‌و به كريی داوه‌و، تا ئه‌وه‌ی ٩ دوكانی به‌براكانی نه‌وزاد هادی و ٤ دوكانی به مه‌ريوان ئاغا فه‌رمانده‌ی كاوه‌ی پارتی داوه‌وهه‌ريه‌كه له نه‌قيب فه‌خره‌دين و پاشا ٣ دوكانيان وه‌رگرتووه!
هه‌روه‌ها له و مێزانه‌ی كه له ته‌يراوا دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بدرينه هه‌ژاران، ٢٥ مێزی بۆ خۆی و ستافه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌و، ٢٠يانی فرۆشتووه به هه‌ريه‌كه‌يان به ٢٠٠٠ دۆلار!
ئه‌وا پاره وه‌رگرتن له‌و ده‌وكاندارانه بوه‌ستيت، كه شۆسته‌كانيان زياتر به‌كارهيناوه‌و، به‌تايبه‌تی له شه‌قامی سيروان و شێخه‌ڵاو بازاڕی ئارد فرۆشان سێتاقان وكه مانگانه‌يان به نهينی بۆ براوه‌ته‌وه‌و، پاشا و نه‌قيبه دزه‌كه‌ی شاره‌وانی فه‌خره‌دين وه‌ريده‌گريت، كه پێی وته‌ی پۆليسيكی وريا مانگانه خۆی ده‌دات له ٢٠ ملێۆن دينار كه وه‌ك سه‌رانه وه‌ريده‌گرن!
ئه‌مه‌وبازاڕی مۆبايل فرۆشانيش بوه‌ستيت، كه ڕۆژ هه‌يه به‌ناوی چاودێريكردنه‌وه ده‌يان مۆبايليان ده‌ستبه‌سه‌راگرتووه‌و، دواجار قائيمقام و فه‌خره‌دين و پاشا يه‌كی ٢ تا ٣ مۆبايلی گرانبه‌هايان بردووه‌و ئه‌وانی ديكه‌يان به پاره‌ی به به رێگه‌ی ده‌لاڵه‌كه‌يان داوه‌ته‌وه به‌و گه‌نجانه‌ی كه مۆبايله‌كانيان دزراوه، نه‌ك ده‌ستيبه‌سه‌راگيراوه..
پێم خۆشه ئه‌وه بزانن مه‌سروفی نيهاد قۆجه رۆژانه له ٥٠٠ دۆلار كه‌مترنيه، ماوه‌ی ٥ ساله ژوورێكی له هۆتيل شيراتۆن به كري گرتووه شه‌وی به ١٥٠ دۆلار كه‌ده‌كاته ٤٥٠٠ دۆلار به‌چی؟!
ئه‌وا خواردن و ساوناو تا ئه‌وه‌ی زۆر به‌داخه‌وه شێخ زانا ئاويكی ڕشتووه جه‌نابی قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێريشی ته‌ڕكردووه، ديارده‌ی نيربازی، له‌گه‌ل گه‌نجيكی ٢٠ سالان به‌ناوی(د) له گه‌ڕه‌كی ته‌يراوايه‌و له شيراتۆن كارده‌كات!
نيهاد قۆجه ٢ مه‌زرعه‌و ڤيلايه‌ك له گوندی ئينگليزی و شوقه‌كانی زه‌كه‌ريا و له‌شاری خه‌ونه‌كان خه‌ريكی دروست كردنی خانويه‌كه، له‌سه‌ر زه‌ويه‌كی به ڕووبه‌ری ٥٠٠ مه‌تر تا مانگيك له‌مه‌وبه‌ر ٦٠ ده‌فته‌ر دۆلاری تيچووبوو، هيشتا له‌سه‌دا ٢٠ی ماوه بۆ ته‌واو بوون!
شه‌وانه له هۆتيل (نۆبڵ)ی كه موڵكی برۆسكه شاوه‌يسه له چواڕڕيانی عه‌ينكاوه ده‌خواته‌وه..
هه‌ر بۆ زانينتان له‌ماوه‌ی ٥ ساڵدا زياتر له ٧٠ پۆليس له‌به‌ر بيسومعه‌يی ناو نيشانی پۆليس و به‌رتيل وه‌رگرتن و سه‌رانه سه‌ندن وازيان هيناوه‌و، تا ئه‌وه‌ی نه‌قيب فه‌خره‌دين جگه‌ره ناكيشيت، پاكه‌تی كينتيش وه‌رده‌گريت و، خاوه‌نی ٣ خانووه هه‌ريه‌كه‌يان بايی ٢٠ ده‌فته‌ر دۆلاره‌و ئه‌فسه‌ری وه‌هش ده‌ناسين، وه‌لا له‌به‌ر نه‌بوونی وازی له پۆليسی هيناوه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















