<

وەزیرى پەروەردە لەبرى شكاندنى كۆزەكە دەستەكەى بڕیەوە

23/08/2010, 12:00 (GMT+1)
كارمەندێكى ناو وەزارەتى پەروەردە دەگێرنەوە لەگوندێك كابرایەك بەمەبەستى مێوژخواردن دەستى بەناو گۆزەیەكدا دەكات بەڵام كاتێك دەیەوێت دەستى دەربێێنێتەوە ناتوانێت و دەستى عاسێ دەبێت ، خەڵكى لێكۆدەبێتەوەو نازانن چى بۆبكەن دەچنە لاى كوێخاى گوند بۆچارەسەرى ئەوەى كە چۆن دەستى كابرالەگۆزەكە بێننەدەرەوە كوێخاى گوندیش دواى ئەوەى بابەتەكە ماوەیەك لەمێشكى خۆیدا دێنێت و دەبات و پرس و ڕادەكات و ڕاوێژكارەكانیشى سەلامەتى گۆزەكەیان بەلاوە مەبەستە ، بڕیاردەدات دەستى كابراببرنەوە و بەم جۆرە كوێخاى دانا كێشەكە یەكلایى دەكاتەوە ، ڕۆژى 22/8/2010 وەزیرى پەروەردەى حكومەتى هەرێم كێشەیەكى ناودیوانى وەزارەتەكەى خۆى بەهەمان بنەماو یاساكانى كوێخاى ناوبراو یەكلایى كردەوە . كێشەكەش بەم جۆرەبوو كارمەندێكى كچى ناو وەزارەت كە سەربەلیستى پارتیە بەزیرەكى و ووریایى خۆى توانیبووى بەهەدەردان و گەندەڵیەكى زۆرى چۆنێتى سەرفكردنى پارەى تەرخانكراوى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ِتایبەت و بێسەرەو بەرەیى بەرنامەى پەروەردەى تایبەت ئاشكرابكات .ئەم بابەتەش بۆبەڕێوەبەرى پەروەردەى تایبەت كۆستێكى گەورەیەوبەئامانجى تۆڵەلێكردنەوەودەرپەڕاندنى لەلایەن بەڕێوەبەرى ناوبراوەوە كە یەكێتیە بەئامانج دەگیرێت و دەیەوێت تۆڵەى لێبكاتەوە ، بۆئەو مەبەستە یەكێك لەكارمەندە كوڕەكان ڕادەسپێرێت كە یەكێتیە لەو كاتەدا كە ئەو لەسەفەردایەو لەوێ نیە سوكایەتى پێبكات و شەڕى پێبفرۆشێت ، وە كاتێكیش لەمانگى 7 حەوتدا بەڕێوەبەرى ناو براو سەفەرى ئەڵمانیا دەكات كارمەندە ڕاسپێردراوەكە پلانەكە جێبەجێدەكات و بەجنێوو قسەى سووك پەلامارى كچەكە دەدات بۆئەوەى بێزاربێت و دواتر داواى گواستنەوە بكات ، دواى ئەوەى ئەوكچە بەم شێوەیەهێرشى دەكرێتە سەر ڕێگەى یاسایى دەگرێتە بەر و سكاڵالەسەر كوڕە تۆماردەكات ، دواى ئەوە بەڕێوەبەرى دیوانى وەزارەت كە یەكێتى یە و تەواواى ڕاوێژكارو كارمەندە باڵاكانى ترى ناو وەزارەت كە سەربەیەكێتین هەوڵدەدەن كە كچە تەنازول پێبكەن تاكو كارمەندە یەكێتیەكە لە سزاو فەسڵكردن قوتاربكەن .كچەكە تەنازول ناكات و داواى مافى خۆى دەكات ، ئینجایەكێتیەكانى ناو وەزارەت دەكەونە خۆتاكو هەرچى زووە لەڕێگەى فێڵێكەوە كوڕەكە قوتاربكەن ،بۆئەم مەبەستە لەڕێگەى هۆنینەوەى چیرۆكەوە داواى نقڵ كردن بۆكوڕەكەدەكەن و وەزیریش ڕازى دەبێت بەنەقڵكردنەكە و فەرمانى نەقڵى بۆدەردەكات ، بەڵام هێشتا وەزیر لەكێشەكە ئاگادارنەكراوە ، كاتێكیش كچەكە بەنەقڵكردنەكەى دەزانێت ، بەپەلە خۆى دەگەیەنێتە لاى وەزیرى پەروەردەو لەكێشەو سكاڵاكەى خۆى و پلانى پەردەپۆش كردنى سكاڵاكەى و نەقڵكردنى كوڕەكە ئاگادارى دەكات وەزیرى پەروەردە لەخەوێكى قوڵ خەبەرى دەبێتەوەو دەستبەجێ فەرمانى ڕاگرتنى نەقڵەكە دەردەكات ولیژنەى لێكۆڵینەوەى بۆپێكدێنێت ، دواى زیاتر لە 3 سێ هەفتە هێنان و بردنى كێشەكە و تەنازول نەكردنى كچەكە و هەوڵى لیژنەكە كە هەموویان یەكێتین بۆبێتاوان ناساندنى كوڕەكە ، لەڕێگەى دروستكردنى چیرۆكى وەهمیەوە ونوسینى لەناو ڕاپۆرتى لیژنەكەدا كوڕەو كچەكە هاوسەنگ دەكەن و بەسەر بەڕێوەبەرى نوسینگەى وەزیردا بازدەدەن و ڕاپۆرتەكە دەخەنە بەردەم وەزیرى پەروەردەو ئەویش فەرمانى نەقڵكردنى هەردووكیان دەردەكات و تەنانەت نایەڵن كچەكە ئەو قسانەش ببینێت كە لەڕاپۆرتەكەدا لەسەرى نوسراون .
بەڵى بەم شێوەیە وەزیرى پەروەردەى حكومەتى هەرێم كە سەرپەرشتى دواهەنگاوەكانى پرۆسەى ڕیفۆرمى پەروەردەیى دەكات كێشەكەى یەكلایى كردەوەو بەلایەوە جەلاد و قوربانى هەریەك بوون ولەپێناو ڕاگرتنى هاوسەنگى سیاسیدا هەركاتێك ویستى دەستمان لەگۆزەكە دەربهێنێت دەیبڕێتەوە ،

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان