لێدوانەكانی (خدر رووسی) گەندەڵكار تاكە هۆكاری هەرەس هێنانی لیستی ژمارە (55)
08/07/2009, 12:00 (GMT+1)
(خدر رووسی) یەكێكە لەو گەندەڵكارو دیكتاتۆرانەی لەوەتەی حزبی شوعی (بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان)ی بۆ دامەزراند لەیەكەم رۆژی دەست بەكاربوونی وەك سكرتێر دەستی داوەتە دزی و بردنی سەروەت و سامانی ئەم حزبە , نەك وەكو سكرتێرێكی هەڵبژێردراو كار دەكات بەڵكو سكرتێرێكە دیكتاتۆریانە و فردییانە كارەكانی ئەم بزووتنەوەیە بەرێوە دەبات. ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆی و خێزانەكەی و منداڵەكانی نەبێت ئەوا هەنگاوی بۆ نانێ , ماوەیەك بە ئارەزووی خۆی پارەی لە حزبی شیوعی وەردەگرت بە ناوی چەپ خوازو ماركسی وشوعیەت دوای پەنای بۆ دەزگای زانیاری یەكێتی برد و لە رێگای عیلاقات لە (ی.ن.ك) تائیستاش مانگانەیەكی باش وەردەگرێت بەو بیانووەی گوایە پارتی بنەماڵەیە نەك حزب , لەگەڵ نزیك بوونەوەی (پارتی و یەكێتی) لەیەكتر ئێستا پەنای بردۆتە بەر هەندێ لایەنی پارتی وە مانگانە بڕە پارەیەك وەردەگری بە بیانووی ئەوەی وازی لە (یەكێتی و شیوعی) هێناوە , لەهەمان كاتدا پارتیش بە دیكتاتۆر و پاوان خوازی دەسەڵات ناوزەد دەكات لە لایەن(یەكێتی و شیوعی).
هەرچی سەروەت و سامانی حزبەكەی هەیە بۆ خۆی دەبات كەچی باسی یەكسانی وعەدالەتی كۆمەڵایەتیش دەكات , جگە لەمەش ماوەی دوو مانگە مووچەی كادیرەكانی وەك گەزۆ دەخوات و بە ئۆتۆمبێلی داوە.
خدر رووسی ئەم جارەش خۆی خزاندە نێو لیستەكەمان كە لیستی (ئلزادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی)یە توانی حزبی شیوعی فریو بدات كورسی سێ یەم بۆ خۆی دابین بكات , بەڵام ئەوەی من دەمەوی وەك كاندیدكراوێكی ئەم لیستە مەبەستمە بۆ رای گشتی جەماوەری كوردستان روونی بكەمەوە تاوەكو چیتر كەسانی وەك ئەم كاسبكارەی سیاسەت و چەپ خواز گاڵتە بە چارەنووسی خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت نەكات , وە روونی بكەمەوە كە(خدر رووسی) تاكە هۆكارە كە لیستەكەمان ناتوانی نەك زۆرترین رێژەی دەنگەكان كۆ بكاتەوە بەڵكو هەرەسمان پێ دێنێ و دەبینە گاڵتە جاری خەڵكی كوردستان , خدر رووسی جارێك پارتی بە بنامەڵە ناو دەبات و جارێكی تریش لەسەر حیسابی جەماوەری لیستەكەمان دەڵی دەنگ بە مسعود بارزانی دەدەم , جارێك پاڵپشتی لیستی گۆران دەكات و جارێكیش دەڵی یەكێتی حزبی اێیلە , بۆیە داوا دەكەم لە سەرجەم كاندید كراوانی لیستەكەمان بە تایبەت سەروكی لیست بە پەلە هەوڵ بدەن خدر رووسی دوور بخەنەوە لە لیستەكەمان , چونكە دەبێتە هۆی دوور خستنەوەی جەماوەر لە لیستەكەمان وە ئەگەر خدر رووسی بە پەلە داوای لێ بووردن و روونكردنەوە دەرنەكات ئەوا من وەكو هاورێیەكی دێرینی ئەم گەندەل خوازە ووردەكاری زیاتری گەندەلیەكانی خدر رووسی بڵاو دەكەمەوە .
یەكێكی تر لە گەندەلیەكانی خدر رووسی لەكۆنگرە بە زۆر خۆی سەپاندووە بەسەر ئەندامانی كۆنگرە لەترسی ئەوەی نەوەك دەرنەچێت بۆ سكرتیری حزب , نامەوێ لەمە زیاتر باسی حزبەكەی ئەو كەسە بكەم كە هیچ شەرعیەتی نەماوە لەرووی یاسایی چونكە من لەدەرەوەی ئەو حزبەم , بەڵام ئەوەی مەبەستمە زیاتر خەمی لیستەكەمانە كە خدر وەكو حزبەكەی خۆی دەیەوێ بازرگانی پێوە بكات , بەبێ ئەوەی سەرۆكی لیستەكەمان بریار بدات دەنگ بە كێ دەدەن بۆ سەرۆكی هەریم ئەو دەیەوێ بازرگانی بە لیستەكەمان بكات و بەدرۆی گەورەو عەشاییریانە دەڵی ئێمە دەنگ بە مسعود بارزانی دەدەین.
خدر رووسی دەبێ باش بزانێ ئەم جۆرە بازرگانیانە باوییان نەماوە , باشتر وایە كارێكی تر بدۆزێتەوە بۆ پارە كۆكردنەوە نەك بەناوی لیستێكی وەك ئیمە , دەبێ باش ئەوەش بزانێ ئێمەی كاندیكراوانی ئەم لیستە كەسانی شارەزاو خاوەن ئەزموونین , چیتر رێگا نادەین بە كەسێكی وەكو خدر رووسی دز وگەندەڵ بازرگانیمان پێوە بكات , ئیمە وەك ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەی خدر رووسی گێل و نەفام نین لە خشتەمان ببات وە تا سایتی كوردستان پۆست ی دڵسۆزمان هەبێ راشكاوانە كەسانی گەندەل و دز بە ئاشكرا ناوەكانیان دەهێنین , دووبارە بە ناوی هەموو كاندیدكراوانی لیستی ژمارە (55) كە منیش یەكێكم لە كاندید كراوانە دەلێم پێویستە ئەو جۆرە كەسانە دوور بخرێنەوە لە لیستەكەمان ئەگەر نا ئەوا شەرمەزاری جەماوەرو مێژوو دەبین.
ئەگەر خدر رووسی باسی گەندەل دەكات با لە خۆی دەست پێ بكات چیتر پارەی كادیران و مووچەكانیان نەخوات , وە ئەگەر دەنگ بە مسعود بارزانی دەدات با بە ناوی لیستەكەمان قسە نەكات با بە ناوی خۆی لێدوان بدات.
من دڵنیام خدر رووسی دەنگ بە مسعود بارزانی نادات بەڵام نامەوێ بازرگانیمان پێوە بكات و پارەمان پێ وەربگرێت وەك پیشەی هەمیشەی خۆی , وە ئیستاش دڵنیام بە دەستی هەندێ كەس كاری ناشیاو دەكات بۆ ناشیرن كردنی لیستەكەمان.
*نووسینی: (كاندید كراوێكی لیستی ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی)

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان