<

بۆ هه ولێری هێژا

25/10/2013, 12:00 (GMT+1)



هه ولێر ڕاپه ڕه هێژا

کاسه ی پڕ لای تۆ نه رژا

په تی زۆرداریش بۆچی

له لای تۆدا نه پچڕا


تاکه ی وا سست و ماتی

ده ست به رداری خه باتی

قه ڵای زۆرداران ڕما

له لای تۆ که ی دێ کاتی


ئه ی هۆڵاکۆ به زێنی

که ی هه ژاران ئه دوێنی

له ڕمانی قه ڵای زۆردار

پێیان ئه ده ی مزگێنی


هه ژارو داماوی کورد

نیشتمانێکیان چۆڵ کرد

له ده ست گه نده ڵ و دزی

سه رکرده و پیاوی نامه رد


کوردایه تی ناچاره

لای سه رۆك بۆته پاره

ئه رزو ئاسمانیان کڕی

هه ژاریش باری خواره


کوردستان به ئه ندازه

دابه ش کراوی دوو نیازه

وه ك دووکان وسه ری ڕه ش

ته نها بۆ بله و ڕێبازه


ئیتر به سیه هه تا که ی

فریوو دراوی به دوبه ی

دوژمنت لا سه ربه سته و

ڕاوی خۆشه ویست ئه که ی


به ڵێن ڕواندزی

٢٠١٣/١٠/٢٥
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان