وێسگه‌کانی عه‌شق
24/07/2013, 12:00 (GMT+1)
ئه‌گه‌ر ڕۆژیک بڕیارت دا ، به دڵتدا ، بچیته‌وه
وێسگه‌کانی گه‌شتی عومری عیشقت ، به‌سه‌ربکه‌یته‌وه
له‌بیرت بێ ! یه‌که‌م وێسگه ، دڵی من بوو به‌ر له سی ساڵ
گه‌رچی من خانه‌خوێ بووم بۆت ، که‌چی تۆ بوویته خاوه‌ن ماڵ
به‌ڵام ئاواش ده‌سبه‌رداربووی ، له ئه‌وین و ، به‌جێت هێشتم
دوای تۆ من بوم به گه‌شتیار و ، که‌چی هه‌ر پێت نه‌گه‌یشتم
ئێستاش له یادی ئه‌م گه‌شته‌م ، به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڕوانم
چونکه هه‌ر به‌تاڵ و کپ بوو ژووری هه‌موو وێسگه‌کانم.....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























