توانامان هەیە بەتوندترین شێوە وەڵامى هێرشى توركیا بدەینەوە
24/09/2009, 12:00 (GMT+1)

لەوەڵامى ئەو پرسیارەى كەئایا بۆچى قەرەیلان لەلێدوانەكەى دوێنێ بڕیارى درێژكردنەوەى ئاگربەستى ڕانەگەیاند ووڵات ووتى ئاگربەستى تاكلایەنە هیچ ئەنجامى نابێت ئێمە ئاگربەست ڕابگەیەنین ئەوان هێرش بكەن ناوبراو دەڵێت تەنیا بەهۆى ڕاگرتنى چالاكیەكانمان لە13ى نیسانەوە تائێستا زیاتر لە60گەریلاى ئێمە شەهید بوونە لەبارەى ئەوەى كەئایا گەریلاكان لەتوانایان داهەیە وەڵامى هێرشى توركیا بدەنەوە كەئێستا ئامادەكارى بۆ دەكات ووڵات دەڵێت ئێمە دەستى ئاشتیمان لەدەستى شەڕ درێژترە بەڵام كەهێرشیش بكرێتە سەرمان زۆر بەتوندى وەڵامى دەدەینەوە لەهەموو ڕوویەكەوە تواناى گەریلا بەهێزە ووڵات لێدوانەكەى باشبوخ لەبارەى ئەوەى كەچەندین گەریلا خۆیان تەسلیم كردۆتەوە ناوبراو ئەمە بەدرۆى شاخدار وەسف دەكات و دەڵێت ئەمە شەڕى دەروونیە ئەگینا لەئەساسدا هیچ شتیك بوونى نیە ناوبراو گەریلاشى بەپارێزەرى دەستكەوتەكانى كورد وەسف كردوو وووتى ئامادەیى و تواناى ئەوەندە بەهێزى هەیە كەوەڵامى هەر هێرشێك بداتەوە كەبكرێتە سەرى ،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















